٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارباژێڕییەکان پاڵپشتیی خویان بۆ لە بەرگریكردن لە نیشتیمان دووپات كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  دانیشتوانی شارباژێر بە هەموو رەنگەكانییەوە، لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا پاڵپشتیی خویان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرگریكردن لە خاك و ئاوی نیشتیمان دووپات كردەوە.

 

ئەمرۆ لە ناوچەی شارباژێر، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەری دژ بە تیرۆر و داگیركارانی كوردستان،  لە لایەن ناوەندی رووناكبیریی شارباژێرەوە  كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بەرفراوان بە ئامادەبوونی قائیمقام و ژمارەیەك بەرپرسی ئیداری و حیزبی و جەماوەری ناوچەكە بەرێوە چوو . لە مەراسیمەكەدا قائیمقامی قەزای شارباژێر(عەدنان كاكەڕەش) وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی دا كە، پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان ئەركێكی ئایینی و ئەخلاقی و نیشتیمانییە و لە سەر هەموو تاكێكی كورد پێویستە ئەم ئەركە بەپێی توانای خۆی بە جێ بێنێت.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بە مەبەستی درێژەدان بەم چالاكییە و بەرفراوانتركردنی را و بۆچوونی ئامادەبووان وەرگیرا و لە كۆتاییدا بریار درا كە ئەم چالاكییە بەم جۆرە كۆتای نەیت و بەردەوامی هەبێت.

 

ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار