٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنزینی ئێرانی بە نزیکەی 1000 دینار و هیی تورکیایش بە 500 دینار دابەش دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێردەڵێت، تا ھەفتەی داھاتوو80%-ی کێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت و لە ئێستادا بەنزین لە تورکیا و ئێران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و بە شێوەی بازرگانی و حکوومی بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر (ھەمزە حامد)، بە kdp.info-ی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێوشوێنێکی گرتووەتە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، چونکە ھاتنی بەنزین لە ئایزەربایجان بۆ ئێران دواتر بۆ ھەرێمی کوردستان بە شێوەی ترانزێت کاتی دەوێت، بەڵام حکوومەت کێشەکە چارەسەر دەکات.

(ھەمزە حامد) گوتیشی: تاھەفتەی داھاتوو کێشەی بەنزین 80%-ی چارەسەر دەبێت و لەئێستایشدا نەوت لەئێران بە شێوەی بازرگانی گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان کە لە چەند کامیۆنێک پێک دێت و بەردەوامیش دەبێت، نرخەکەیشی بۆ ھەرلترێک بەنزین نزیکەی ھەزار دینار دەبێت.

بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر روونیشی کردەوە، ئەم ھەفتەیە کۆبۆنیش تەواو دەبێت و ھەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات.

ئەو راشیگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزینی لە تورکیایش کڕیوە و ئەوەیان بە نرخی حکوومی بە 500 دینار دەیفرۆشێ، کە ئەوە پشکی پارێزگای دھۆکە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار