٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەبیعە.. بە هۆی تەقینەوەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و چواری دیكەیش بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -تایبەت بە KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكدا پێنج پێشمەرگە بوونەتە قوربانی.

فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لە دەڤەری شنگال لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی)، بە kdp.infoـی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و لە ئاكامدا پێشمەرگەیەك شەهید بوو و چواری دیكەیش بریندار بوون.

لیوا (عەبدولڕەحمان) گوتیشی، تەقینەوەكە لەسەر ڕێگەی نێوان سنوون-رەبیعەدا ڕووی داوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار