٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیاسی و ئاكادیمیانی ڕۆژئاوای كوردستان: ڕێككەوتنی پارتی و پەیەدە بۆ داهاتووی باشتر، بریتی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.INFO- ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی چەپی كورد-سووریا (فەتحوڵڵا حوسێنی) ئاماژە بە كۆبوونەوە و ڕێككەوتنی پارتیی دیموكراتی كوردستان و پەیەدە دەكات و دەڵێت، كورد لە هەر كاتێكی دی زیاتر پیویستی بە یەكڕیزی و یەكگوتاری هەیە. هاوكات ڕەزوان بادینی كە مامۆستای زانكۆیە گوتی: "پاش كۆتاییهاتنی كاری دەستەی باڵای كورد، بزووتنەوەی سیاسیی كورد لە دۆخێكی باشدا نەبوو و بۆ هیچ لایەك شتێكی باشی بەدەستەوە نەدا، بۆیە بارودۆخەكە پێویستی بە هەنگاوێكی نوێ هەبوو لە لایەن ئەو لایەنانەی كە بەرژەوەندییان لەوەدایە بە چاوی بەرژەوەندیی گشتیی كورد تێی بڕوانن."

حوسێنی گوتیشی: "ئەوەی كە شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی پەیەدە و شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەبارەیەوە ڕێك كەوتن، گوزارشت لە وێستگەیەكی گرینگی هیوابەخش دەكات بۆ گەڕان بە دوای میكانیزمێكی هاوبەش، كە بۆ سوودگەیاندن بە گەلی ڕۆژئاوای كوردستان، بریتی نییە."

حوسێنی زیاتر گوتی: "ئەو دۆخەی ئێستا نەك تەنیا پارتیی یەكیەتیی دیموكرات (پەیەدە)، بەڵكە پێویستە كۆی لایەنە سیاسییەكان لە پڕۆژەی كوردی كۆ بكرێنەوە و هیچ لایەك پەراوێز نەخرێت، بێ ئەوەی گرفت بێتە ئاراوە، بەو واتایەی گێڕانەوەی متمانە تەنیا بە لایەك وەبەر نایەت، چونكە گرژیی شەقامی كوردی چیدی بەرگەی گرێوگۆڵ و ورووژاندنی زیاتری دۆخەكە ناگرێت."

هاوكات ڕەزوان بادینی كە مامۆستای زانكۆیە، ڕێككەوتنی چوار خاڵیی نێوان پارتی و پەیەدە بە هەنگاوێكی لەناكاوی دڵخۆشكەر ناو دەبات و ڕایدەگەیەنێت: "ڕێككەوتنەكە بە ئەندازەی هەنگاوێكی لەناكاو بوو، كە پێشبینیمان نەدەكرد لە وەها كۆنگرەیەكدا (یەكگرتنی هەردوو حیزبی هەدەپە و بەدەپە كە لە توركیا ساز درا) بێتە ئاراوە، بەڵام بەلای زۆربەی هەرەزۆری حزبە كوردستانییەكان و ڕێكخستنە سیاسی و ڕێكخستنەكانی كۆمەڵی مەدەنییەوە دڵخۆشكەر و باش بوو."

بادینی هاوكات دەڵێت: "پاش كۆتاییهاتنی كاری دەستەی باڵای كورد، بزووتنەوەی سیاسیی كورد لە دۆخێكی باشدا نەبوو و بۆ هیچ لایەك شتێكی باشی بەدەستەوە نەدا، بۆیە بارودۆخەكە پێویستی بە هەنگاوێكی نوێ هەبوو لە لایەن ئەو لایەنانەی كە بەرژەوەندییان لەوەدایە بە چاوی بەرژەوەندیی گشتیی كورد تێی بڕوانن."

ئەو مامۆستایەی زانكۆ نەیشاردەوە كە "زۆرێك بە گومانەوە وەهایان لە پەیەدە دەڕوانی كە توانای دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ دیالۆگی كورد و كورد نەبێت و كەمێك كەس وەها چاوەڕوانییەكیان هەبوو"، بەڵام ئەو بە گرینگی دەزانێت كە ئەوەی كە پارتیی دیموكراتی كوردستان و پارتیی یەكیەتیی دیموكرات لەبارەیەوە ڕێك كەوتوون، وەك خۆی بەرجەستە بكرێت و بەم زووانە ببێت بە بنەمای كاری هاوبەش لە داهاتوودا.

بادینی باوەڕیشی وایە كە ئەم ڕێككەوتنە بەرەنجامی باشی بۆ هەمووان لێ وەبەر دێت و پێوەست بە ڕۆژئاوای كوردستانیش ببێت بە وەرچەرخانێك بۆ هەنگاونان بە ئاراستەی بەدیهێنانی دەستكەوتی زیاتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار