پردی نێوان کەلار-جەلەولا تەقێندرایەوە

جەلەولا-تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، پردی نێوان کەلار-جەلەولا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێندرایەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا، کامەران محەممەد، بە kdp.info-ی راگەیاند: ئێوارە ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراویان لەسەر پردی نێوان کەلار-جەلەولا تەقاندنەوە، لە ئاکامدا پردەکە رووخا.
کامەران محەممەد گوتیشی: دوای تەقاندنەوەی پردەکە، چەکدارانی داعش تۆپارانی ناوچەکەیان دەست پێ کردووە.
ئەو روونیشی کردەوە، "لەئێستادا بەشێک لە جەلەولا لە دەست چەکدارانی داعشدا ماوە و لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆل نەکراوە و ھۆکارەکەیشی دیار نییە بۆ هێشتا ئەو شوێنە کۆنترۆڵ نەکراوە."
بڵند ئیبراھیم




