وەزیری پەروەردە: با پارەی دیارییەکان بخرێنە سندووقی کۆمەکی پێشمەرگەوە

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکات کە بە مەبەستی پیرۆزباییکردن بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە سەردانی دەکەن، دیاری وشیرینی بۆ نەبەن، بەڵکو ئەو بڕە پارەیە بخەنە سندووقی کۆمەکی پێشمەرگەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23/6/2014 وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق سەبارەت بە سەردانەکانی بۆ پیرۆزباییکردن لێی، بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی: "زۆر جیگای دڵخۆشییە کە خەڵکێک بە پەرۆشەوە سەردانمان دەکەن بۆ پیرۆزباییکردن بە بۆنەی دەستبەکاربوونمان وەکو وەزیری پەروەردە، بەڵام داوا لەو خەڵکە دەکەین کە ئەوان خۆیان گوڵ و شیرینن و دیاریی گوڵ و شیرینی لەگەڵ خۆیاندا نەھێنن، بەڵکە لە جیاتی ئەمە با پارەی دیارییەکانیان بخەنە سندووقی کۆمەکی پێشمەرگەی کوردستانەوە.
بڵند ئیبراھیم




