پارێزگار و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردران

هەولێر -تایبەت بە kdp.info-ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ساز كرد و تێیدا پارێزگار و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
لەم بارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر یاسین سەلیم مزووری، بە kdp.infoـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر یەكەم كۆبوونەوەی ساز كرد و تێیدا نەوزاد هادی وەك پارێزگار و عەلی رەشید وەكو سەرۆكی ئەنجوومەن لە كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها ئازاد وەكو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن كە لە كوتلەی توركمانە، هەڵبژێردران.
یاسین سەلیم مزووری ڕوونیشی كردەوە، هەریەكە لە كوتلەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا نەكرد.
مزووری هەروەها زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هۆكاری بەشدارینەكردنی ئەو كوتلانە نەكرا، بەڵام بڕیارە هەر ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدەن و رەنگە لەو كۆبوونەوەیەدا هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت.
بڵند ئیبراهیم




