٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لایەنەکان بەشدار بن یان نا سەرۆکى ئەنجوومەن و پارێزگاری هەولێر دیارى دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای هەولێر یەکەم کۆببونەوەی خۆی ساز دەدات و بەپێى زانیارییەکانى KDP.info-یش، رەنگە چەند لایەنێک بەشداریى کۆبوونەوەکە نەکەن، بەڵام لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنەکە، کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانیشە، پێى باشە لایەنەکان بەشدارى بکەن و قسەى خۆیان هەبێت.

بەپێى زانیاریىەکانیKDP.info، ئەمڕۆ دوایین ڕۆژى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاکانە لە رووى یاساییەوە ئەگەر نا ماوەى یاسایى بەسەر دەچێت، بۆیە پێویستە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوە بکرێت، وەک زانراویشە هێشتا رێککەوتن لە سلێمانیییش نەکراوە، بەڵام دەکرێت کۆبوونەوەى یەکەم بکرێت و هەموو لایەنەکانیش بەشدار بن و قسەى خۆیشیان بکەن، هەروەها سەرۆکى ئەنجوومەنیش هەڵبژێرن و گفتوگۆ و گەنگەشەى لەسەر بکرێت و پاشان لە کۆبوونەوەى دووەم و سێیەمدا وردەکاریى زیارتر باس بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییرکان، لە ڕووى یاساییەوە دەبێت دانیشتنى ئەمڕۆ بکرێت و نابێت دوا بخرێت، بەڵام ئێستا ئەگەر لایەنەکان بەشدار بن یان نا، لە رووى یاساییەوە ئەوەندە ئەندامە ئامادە دەبن کە سەرۆکى ئەنجوومەن و پارێزگار هەڵبژێردرێن.

هاوکات زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە، رەنگە یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداریى کۆبوونەوەکە نەکەن، بەڵام پارتی پێی باشە بەشدارى بکەن و قسەى خۆیان هەبێت باشترە لە بەشدارینەکردنیان. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار