ناوی بەنزینخانە و شوێنەكانیان بزانە.. خشتەی دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیەندرا
__2014_06_22_h20m29s47__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەرسێ نوێنەری پارێزگای هەولێر و دابەشكردنی نەوت و پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خشتەیەكی كاتیی دابەشكردنی بەنزینیان لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕائید كاروان خۆشناو ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 22/6/2014، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا كە بۆ هەر یەك لە (هێرش حوسێن) نوێنەری پارێزگای هەولێر و (كامیل عەبدولقادر) نوێنەری دابەشكردنی نەوت و (عەمید عەبدولقادر) نوێنەری پۆلیسی هەولێر ساز كرا، خشتەی دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیەندرا.
ڕائید كاروان گوتیشی: لە كۆنگرەكەدا بڕیار درا لە رۆژی 2014/6/24وە كار بەم خشتەیەی بكرێت و ئەم خشتەیەیش كاتییە تا دەرچوونی كۆبۆن.
ئومێد پشدەری




