٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرۆشتنی نەوتی كەركووك لەلایەن هەرێمەوە تەنیا پێشنیازە و نەبووەتە بڕیار

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-تایبەت بە KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێشنیازی فرۆشتنی نەوتی كەركووكی كردووە، بەڵام ئەمە تا ئێستا نەبووەتە بڕیار.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رێبوار تاڵەبانی، بە kdp.infoـی راگەیاند، هەرێمی كوردستان پێشنیازی بۆ حكوومەتی ناوەند كردووە ئیدارەی نەوتی كەركووك بكات و بیفرۆشێت، بۆ ئەوەی قەیرانی سووتەمەنی چارە بكات، بەڵام ئەمە پێویستی بە رەزامەندیی حكوومەتی ناوەند و پارێزگای كەركووك هەیە، بۆیە جارێ تەنیا پێشنیازە و نەبووەتە بڕیار.

ڕێبوار تاڵەبانی گوتیشی: "ئێمە كۆبوونەوەمان لەبارەی كێشەی سووتەمەنییەوە ئەنجام داوە و باسمان لەو پرسە نەكردووە، چونكە تا ئێستا ئەو پێشنیازە بە فەرمی بە ئێمە نەگەیشتووە و هەر كاتێكیش بە ئێمە بگات، تاوتووی دەكەین".

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕوونیشی كردەوە، لەم رۆژانەدا رێگەچارەیەك بۆ كێشەی سووتەمەنی دەدۆزنەوە و میكانیزمیش زۆرە و بەم زووانە رایدەگەیەنن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار