٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆكییەكان خۆبەخشانە ناوی خۆیان بۆ پشتیوانیكردنی پێشمەرگە تۆمار دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك -KDP.info- دوای ئەوەی سەرۆكی‌ هەرێمی كوردستان‌ داوای كرد پێشمەرگە خانەنشینەكان پەیوەندی بە هێزەكانی پێشمەرگەوە بكەن و پشتیوانیان بن، دهۆكییەكان ئامادەیی دەردەبڕن خۆبەخشانە پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە بكەن و بۆ ئەو مەبەستەیش ناوی خۆیان تۆمار دەكەن.

لەو بارەیەوە بەرپرسی پەیمانگای گەل و سیاسەت سەردار دۆسكی، بۆ kdp.infoگوتی: "پاش پەیامەكەی سەرۆك بارزانی سەبارەت بە بانگەواز بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، ئێمە بە ئەركی خۆمانی دەزانین بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بین و بەرگری لە خاك و نیشتمان بكەین، خەڵكی كوردستانیش‌ هەموو لە ژێر فەرمان و سەركرداتیی سەرۆك بارزانیدایە و ئامادەییان تێدایە شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان بكەن".

ئەندامی كەمپینی ناونووسینی هاووڵاتیان بۆ پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای ئامێدی مەحموود نهێلی، بە kdp.infoـی گوت: "ئەندامانی ژمارەیەك سەنتەری رۆشنبیری و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە دەڤەری ئامێدی، خۆبەخشانە‌ ناوی خۆیان تۆمار دەكەن بۆ ئەوەی هاوشانی برا پێشمەرگەكان ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك ببنەوە كە بكرێتە سەر خاكی كوردستان و هاووڵاتیانی كورد، بۆ ئەو مەبەستەیش لە سنووری قەزای ئامێدی دووهەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تۆمار كردووە".

 

دڵدار ئیبراهیم-ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار