نێچیرڤان بارزانى: نادادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا هه‌یه.. لەمەودوا هیچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت
__2014_06_22_h16m23s1__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى ددانى نا بەوەی كه، وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا كارى زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمى حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن. سەرۆکوەزیران هاوکات ڕایگەیانددهتوانن باڵاخانه و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌وى حوكمڕانى دانه‌مه‌زرێندرێت، سه‌رناكه‌ون. ئاماژه‌ىشی دا كه، نادادپه‌روه‌ریى له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تى ڕازیكردنى خه‌ڵك كه پێشتر په‌یڕه‌و كراوه، كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر پرسى مووچه دروست كردووه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2014، كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتنى وه‌زیرانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕاسته پێكهێنانى كابینه‌كه ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ى توانیان پێكه‌وه حكوومه‌تێكى كۆده‌نگیى نیشتمانیى پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان پێك بهێنین، كه ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغى ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كى هه‌ره له‌پێشى هه‌رێمى كوردستانه و پێشهاته‌كانیش ڕاستیى ئه‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ى ده‌رخست كه پێویسته له قۆناغه‌كانى داهاتوودا لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ى دێنه پێش، ببنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى قۆناخێكى تازه‌ى حوكمڕانى ده‌ست پێده‌كات كه تیایدا هه‌موو پێكهێنه‌رانى حكوومه‌ت هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان ده‌بن، بۆیه هیچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت و ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن تا له ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنى كار و ئه‌ركه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كار له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌كردنى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه بۆ هه‌بوونى حكوومه‌تێكى كاراى شه‌فاف، به‌دامه‌زراوه‌كردنى حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك پێویستتره. هه‌روه‌ها گوتى: "دڵنیام ده‌توانین باڵاخانه و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌وى حوكمڕانى دانه‌مه‌زرێنین، سه‌رناكه‌وین".
نێچیرڤان بارزانى ددانى به‌وه‌شدا نا كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا كارى زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمى حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌ودوا وه‌ك تیمێك كار بكه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئه‌وپه‌ڕى هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن و به ماناى وشه یه‌ك تیم بن. داوایشى له وه‌زیره‌كان كرد "وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌ى ڕێك‌وپێك و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌مایه‌كى كارگێڕیى ڕێك‌وپێك دابنێن، چونكه بێ بنه‌ماى كارگێڕیى پته‌و، ناتوانن شتى گه‌وره بكه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه نادادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تى ڕازیكردنى خه‌ڵك كه پێشتر په‌یڕه‌و كراوه؛ كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر پرسى مووچه دروست كردووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له یاساكان پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یكه‌رى كارگێڕیى وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بێ چاك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى چاودێرییانهى په‌رله‌مانى كوردستان و داواى له وه‌زیران كرد كه ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیدا بكه‌ن و ئه‌م پرسه زۆر به جددى وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى داواى كرد ماوه‌ى سه‌ره‌تاى كارى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه بێت له یاساكان، په‌یكه‌رى كارگێڕى و چۆنیه‌تیى پێكه‌وه كاركردن بكۆڵرێته‌وه تا هه‌نگاوى ڕاست بنێن و هه‌مووانى دڵنیا كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حزبایه‌تى ناكرێت و هه‌مووان وه‌ك تیم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت، هه‌موو پشتگرییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیشى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیاندا؛ دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى دابینكردنى ئاسایش و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه؛ هه‌رێمى كوردستانه.
دواتر به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه خرایه ڕوو كه تیایدا وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕه‌وشى سه‌ربازیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، پاشان وه‌زیرى ناوخۆش ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئه‌منیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى سه‌ره‌نج و بیروڕا له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و خاكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نێك له هیچ پێكدادانێكى سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو به ته‌نیا به‌رگرى له خۆى ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ دابینكردنى پێداویستیى لۆجستیى به سه‌رپه‌رشتیى وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه و ئه‌ندامیه‌تیى وه‌زیرانى سامانه سرووشتییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستى پێك دێت.
سه‌رۆكوه‌زیران داواى له وه‌زیران كرد كه سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كاندا كۆ ببنه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كان ببن و پێداویستییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م شێوازه له كابینه‌ى حه‌وته‌م تاقى كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بووه بۆ دیاریكردنى كێشه و پێدوایستییه‌كان و دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا "ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگییه بپارێزین، سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین".




