سبەی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن

هەولێر-KDP.info- نەوزاد هادیی پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاندا کە، سبەی دووشەمم، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی پارێزگا ساز دەدرێت و پێویستە کۆی ئەندامانی قەوارە براوەکانی هەڵبژاردنی 30-ی 4 ئامادە بن.
پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی لە ڕێی KDP.info-ەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە قەوارە براوەكانی هەڵبژاردن دەكات سبەی دووشەممە 23/6/2014 سەعات دوازدەی نیوەڕۆ بۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی پارێزگا ئامادە بن.
هاوکات بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، ھەمزە حامد، بەkdp.infoی راگەیاند:کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە، لە ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگار.
گوتیشی، هێشتا دیار نییە میکانیزمی ھەڵبژاردن چۆن دەبێت، ئایە بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردنە یاخود تەوافوق، یان بە دەنگدان دەبێت، ئەمەش لەسەر لایەنە سیاسییەکان دەمینێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




