٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: چارەی دۆخی عێراق، وابەستەی دەستلەکارکێشانەوەی مالیکییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە، پێشتر بەغدایان لە هەڕەشەکانی ڕێکخراوێکی چەکداری سوننی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچیان نەکرد.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی ئێن بی سیی ئەمەریکاییدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی دا کە، کوردستان پێشتر درکی بەو مەترسییە کردبوو کە ڕێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) دروستی دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کورد هەوڵی دا تا مالیکی لەو ڕووەوە شتێک بکات، بە تایبەت ئەو مەترسییەی کە هەڕەشەی لە مووسڵ دەکرد و ئەو بەرفراوانبوونەی هێزی چەکداریی سوننە لە عێراق، کە هاوکات بوو بە بەرەنگاریی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم زیاتر ڕوونی کردەوە "بەر لە شەش مانگ پێشنیازمان کرد پرۆسەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەین، بەڵام مالیکی ڕەتی کردەوە، گوتی کە دۆخەکە باشە، هیچ کێشەیەک لە ئاردا نییە و هەموو شتێک لە دەست خۆمانە."

نێچیرڤان بارزانی جەختیشی کردەوە "دەبێت مالیكی دەست لە كار بكیشێتەوە، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو لەو پۆستە بمێنێتەوە كێشەكان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕۆن ‌و هیچ چارەسەرێك بۆ قەیرانی عێراق نادۆزرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووسی كەناڵەكە، كە دەپرسێ، ئەگەر مالیكی ببینی چی پێ دەڵێی، نێچیرڤان بارزانی دەڵێ " دۆخە قەیراناوییەکە پێویستی بە چارەیەکی سیاسیانە هەیە نەک سەربازی، چونکە قەیارنەکە بە بە هەڵمەت و هێرشی سەربازی چارە ناکرێت".

 

هەواڵی پەیوەندیدار