٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كامیل ساڵەیی: هێشتا باسی فرۆشتنی نەوتی كەركووك نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- قایمقامی كەركووك دەڵێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا باس لە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە نەکراوە، گوتیشی کۆبوونەوەکە زیاتر دەربارەی دابینكردنی سوتەمەنی بوو و، بڕیار درا رێگە بە هاوردەكردنی بەنزین لەلایەن بازرگانەكانەوە بۆ شاری كەركووك بدرێت.

قایمقامی كەركووك كامیل ساڵەیی، لەناو كۆبوونەوەكەوە بۆ  KDP.infoگوتی: "لە نێوان پارێزگاری كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگا بە تایبەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا حەسەن تۆران، كۆبوونەوەیەك دەربارەی سوتەمەنی ئەنجام درا و لەو كۆبوونەوەیەیشدا بڕیار درا كە رێگە بە هاوردەكردنی بەنزین لەلایەن بازرگانەكانەوە بۆ شاری كەركووك بدرێت".

ساڵەیی گوتیشی: "ئێستا سەرقاڵی دانانی كۆمەڵێك رێوشوێنین، ئەوانیش هاتنی بەنزین و نرخەكەی و چۆنیەتیی دابەشكردنی، بە دڵنیاییشەوە لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت جا هەولێر بێت یان سلێمانی، ئەمەیش بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەبێت".

قایمقامی كەركووك هەروەها ئاماژەی دا: "تا ئێستا بە فەرمی باسی فرۆشتنی نەوتی كەركووك نەكراوە و تەنیا لەگەڵ چەند ئەگەرێكدا خراوەتە بەر باس، بەڵام وەكو پارێزگای كەركووك باسی ئەو شتە نەكراوە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار