٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کامیل ساڵەیی: نازانین بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک دەدات یان نا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- قایمقامی كەركووك دەڵێت، بودجەی ساڵی  2014ـی كەركووك زیاتر لە ترلیۆنێك و 266 ملیارە. ڕوونیشی دەكاتەوە كە سەبارەت بە وەستانی  بودجە یان نەدانی مووچەی فەرمانبەران، هیچیان لە بەغداوە بەدەست نەگەیشتووە.

 

قایمقامی كەركووك كامیل ساڵەیی، بۆ KDP.infoگوتی: "لە دوای 28ـی مانگەوە لە شاری كەركووك مووچە دابەش دەكرێت، هیچ شتێكیشمان لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە سەبارەت بە وەستانی  بودجە یان كەمكردنەوەی یاخود نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای كەركووك، بەدەست نەگەیشتووە".

ساڵەیی گوتیشی: "تائێستا بودجە بە تەواوی رەزامەندی لەسەر نەدراوە، ئەگەرچی وەكو ژمارە لەلای ئێمە هەیە كە بودجەی ساڵی 2014ـی كەركووك زیاتر لە ترلیۆنێك و 266 ملیارە، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر بودجەی هەموو عێراق نەدراوە، بۆیە تائێستا هیچ گۆرانكارییەك بەسەر بوجەدا نەهاتووە، وەلێ زۆرێك لە پڕۆژەكان وەستاون و چاوەرێی پەسندكردنی بودجە دەكەین تەنانەت زۆر لە خەرجییەكانی تریش وەستێنراون و هیچ جموجۆڵێك لەو بارەیەوە نییە، ئەوەیش وابەستەی ئەم بارودۆخەی ئێستایە."

قایمقامی كەركووك هەروەها ئاماژەی دا: "هیچ هەنگاوێك بۆ ساڵی تازە نەنراوە لەسەر بنەمای هەبوونی بودجەی 2014 ئەوەیش لەسەر یەكلاكردنەوەی بودجە وەستاوە لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە و بەو هۆیەیشەوە هەموو كارەكان وەستاون.

پەیوەست بە یەكدەنگی و داواكاریی ئێستای شاری كەركووك، ساڵەیی گوتی: "لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگا و هەموو یەكە ئیدارییەكانی كەركووك پێویستە بە تێكڕا دەنگیان بكەن بەیەك و داوا بكەن پێداچوونەوە بە جۆری پەیوەندیمان لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەنددا بكرێت، لەبەر دووو خاڵی سەرەكی، یەكەمیان ئەوەیە كە دەسەڵاتی ناوەند نەیتوانی بەرگری لە شاری كەركووك بكات و دووەمیش ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا كۆمەڵێك كێشەمان لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە بۆ دروست بووە".   

هەواڵی پەیوەندیدار