نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا جەختیان کردەوە کە چارەی کێشەکانی عێراق ده‌بێ سیاسى بن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق، ڕۆبه‌رت ستیفن بیكرۆفت کۆ بووەوە و، هەردوو لا جه‌ختیان كرده‌وه كه، كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى عیراق ده‌رهاویشته‌ى سیاسه‌ت و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى سیاسین له عێراقدا، بۆیه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیش به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى بن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى به ته‌نیا ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق، ڕۆبه‌رت ستیفن بیكرۆفت كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق به‌تایبه‌تیش دواى ڕووداوه‌كانى مووسڵ و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و پارێزگایه و پارێزگاى سه‌ڵاحهد‌دین و چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ى ناوه‌ڕاست و باكوورى عیراق له لایه‌ن گرووپى تیرۆرستیى داعشه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجام و پێشنبییه‌كان بۆ قۆناخه‌كانى داهاتوو، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى عیراق ده‌رهاویشته‌ى سیاسه‌ت و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى سیاسین له عیراقدا، بۆیه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیش به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى بن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى به ته‌نیا ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عیراق، ده‌بێ بیر له ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه‌ى سیاسى بكرێته‌وه و ڕه‌وشێك له عێراقدا دروست ببێت كه هه‌موو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌ست بكه‌ن هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ى سیاسیى وڵاتن و هیچ پێكهاته و لایه‌نێك خۆى له ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه و پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌دۆزێته‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و كارى پێكه‌وه‌یى بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و كۆتاییهێنان به كێشه‌كان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه هه‌مووان تیایدا هه‌ست به دڵنیایى بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن په‌له له خستنه‌سه‌رڕێى پرۆسه‌ى سیاسى بكرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامى دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و هه‌نگاوى جددى بۆ تێگه‌یشتن له كرۆكى كێشه‌كان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت.




