٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێیەم گەڕی نەوتی هەناردەکراوی کوردستان فرۆشرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆیتەرز دەڵێت هێشتا بۆی ڕوون نەبووەتەوە کە سێیەم گەڕی هەناردەی نەوتی کوردستان، هەمان ئەو نەوتەیە کە لە کەشتیی یونایتد لیدەرشیپەوە بۆ کەشتیی نەوتهەڵگری "ئیس سی ئێف" گوێزراوەتەوە و سەرباری ئەوەیش ڕوون نییە داخۆ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ نەوتەکەی بە ئیسرایل یان فرۆشتووە، یاخود لە دەستی دووەمی کڕیوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی و بۆ یەکەم جار نەوتی هەرێمی کوردستان گەیەنرایە کەناراوەکانی عەسقەلانی ئیسرایل، سەرباری ئەو هەوڵانەی بەغدا لە سزادانی ئەو کڕیارانەی کە خوازیارن نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕن.

هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشی ئینگلیزییەکەیدا ىلاوی کردووەتوە کە،  ئەو دوو کەشتییەی کە نەوتی نەوتی هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتبوو و لە کەناراوی جەیهان-ی تورکییەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێکەوتبوون، فرۆشران.

بەپێی زانیارییرکانی نێو ڕپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، دوو کەشتیی دیکەیش بەڕێوەن. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راشیدەگەیەنێت کە، کەشتیی سێیەم و چوارەمیش لە ڕێگەی کەناراوی جەیهانی تورکیاییەوە دەگەیەندرێنە بازاڕەکانی جیهان.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، دووەمین کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن بەرمیلی پێبووە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا وەزارەتی سامان سرووشتییەکان شانازیی دەکات، کە سەرەڕای لەمپەر دروستکردن بۆ ماوەی سێ هەفتە و هەڕەشە و دەستتوێوەردانی بێبنەمای بەغدا، لە دژی خاوەنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کڕیار و فرۆشیارە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵەکانی ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە.

سەرچاوەیەکیش لە بەندەری عەسقەلان بە ڕۆیتەرزی گوتووە، بەتاڵکردنی نەوتی کوردی لە بەندەرەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام بەرپرسانی بەندەرەکە لێدوانیان لەسەر ئەو پرسە نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار