٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بیستهەزار پێشمەرگەی ئەیلوول لە ئامادەباشیدان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لێپرسراوی دەزگای باڵای ئەیلوول دەڵێت، دوای بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، 20 هەزار پێشمەرگەی ئەیلوول بۆ هەر ئەگەرێك كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تا ڕزگاربوونی تەواوی كوردستان، تێدەكۆشن.

لێپرسراوی دەزگای باڵای ئەیلوول قادر قادر، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "ئێمە لە دەزگای باڵای ئەیلوول 11 دەزگامان هەیە، جگە لە ناوەندی باڵا و دوای بڕیارەكەی جەنابی سەرۆكیش، كۆبوونەوەیەكمان كردووە كە هەموو برا خانەنشینەكان هەر كەسە و لە شوێنی خۆی بەپێی فەرمانی جەنابی سەرۆك هەموویان ئامادەباشییان بۆ هەر ئەگەرێك دەربڕیوە تا لە ماوەی 24 سەعاتدا هەماهەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بكەن، بۆ ئەو مەبەستەیش لە ناوچەكەی خۆیان هێزەكەیان كۆ دەكرێنەوە و دەچن بۆ كەركووك".

قادر قادر هەروەها دەڵێت: "ئەوانەی كە ئامادەییان دەربڕیوە، لە 20 هەزار كەس كەمتر نین و ئێمەیش پێشمەرگەی دوێنێَ و ئەمڕۆین و تا ڕزگاركردنی تەواوی كوردستان بە هەموو توانیایەكەوە تێدەكۆشین".

 

هەواڵی پەیوەندیدار