٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیستمی كۆبۆن و ژمارەی تاك و جووت پێڕۆ دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر--KDP.info لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە بۆ پارێزگارەکان و گوتەبێژی حکوومەت ساز درابوو، پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی ڕایگەیاند، لە سبەی هەینییەوە، دابەشکردنی بەنزین بە تاک و جووت دەبێ و دواتر سیستمت کۆبۆن پێڕۆ دەکرێتەوە.

هادی گوتیشی  "لەمەودوا پاڵاوتەکانی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتری سوتەمەنی بەرهەم دەهێنن و لە ئێستادا کێشەی گازی شلمان نییە."

پارێزگاری هەولێر گوتیشی "تا چارەکردنی کێشەی بەنزین. هەر شۆفێرێک تەنیا 30 لیتر بەنزینی پێ دەدرێت."

هەر لەو کۆنگرەیەدا کە پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکان و ئیدارەی گەرمیان، گوتەبێژی حکوومەتیی هەرێم، سەفین دزەیی گوتی کە، بارزاگانەکان ئازادن لەوەی کە بەنزین لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانوە بهێنن.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامە نووسیدا ئەمرۆ 19/6/2014 سەفین دزەیی لەبارەی قەیرانی سوتەمەنی ڕوونی کردەوە: "لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی دۆخی تایبەتی عێراق و باری ئەمنیی شاری كەركووكەوە، پاڵاوتەی بێجی لەكار كەوتووە، ئەوەیش وای كردووە ئەو بڕەبەنزینەی لەوێوە دەهات بۆ كوردستان نەمێنێت، وێرای ئەوەی سەدان هەزار خێزان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بەهۆی دۆخی ئەمنیی مووسڵەوە، لەگەڵ چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەكانی شەڕ وای كردووە گوشارێكی زۆرتر لەسەر ئەو بڕەبەنزینە هەبێت كە لە ناوخۆی كوردستان دابین دەكرا."

لە کۆنگرەکەدا ئەوەیش ڕاگەیەنرا کە جگە لە وێستگە حكوومییەكان بازاڕی بەنزین ئازاد دەكرێت و لەمەودوا بازرگانەکان ئازادن لە دەرەوەڕا  بەنزین بهێنن هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار