نێچیرڤان بارزانی: سبەی كۆ دەبینەوە و هەوڵی چارەكردنی كێشەی كەمیی بەنزین دەدەین
__2014_06_18_h20m21s37__BA.jpg)
هەولێر -KDP.info-سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی لەبارەی كێشەی كەمیی بەنزینەوە كۆ دەبنەوە و هەوڵی چارەكردنی ئەو گرفتە دەدەن.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كێشەی كەمیی بەنزین رایگەیاند: سبەی كۆبوونەوەمان هەیە و هەوڵی چارەكردنی كێشەی كەمیی بەنزین دەدەین.
سەبارەت بە ئامانج لە سەردانیان بۆ ئێران، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئامانجی سەردانەكەی ئێمە بۆ ئێران، بۆ ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی كوردستان بوو لەمەڕ ئەو پێشهاتانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا هاتوونەتە كایەوە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، بە هیچ شێوەیەك داوای شەڕ لە ئێمە نەكراوە و پرەنسیپی شەڕی تیرۆرستانیش، پرەنسیپی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.
بڵند ئیبراهیم




