یەکێتیی زانایان: پشتگیریی بەدەوڵەتبوونی کوردستانین... هه‌ر كه‌سێك له پێناو خاكه‌كه‌یدا گیانی بكاته فیدا شه‌هیدە

هەولێر-KDP.info- یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "گه‌وره‌ترین‌و پیرۆزترین ئه‌رك ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رگری له خاكی خۆی بكات و، هه‌ر كه‌سێكیش له پێناو خاكه‌كه‌یدا گیانی بكاته فیدا به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت." سه‌رۆكی یه‌كێتییەکە هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە به ته‌واوی پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و، پێیانوایه كه بارزانی به ئه‌ركێكی ئایینی هه‌ڵده‌ستێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان،مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی زانایان پشتگیریی خۆمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه هه‌وڵی داوه سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب بپارێزێت و، ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزیان پێ سپێردراوه و لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم با پێشمه‌رگه‌كانمان دوودڵی نه‌كه‌ن له پاراستنی خاكی كوردستان، چونكه له رابردوویش هه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه بووه به‌رگری له خاكی كوردستان كردووه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مانه‌ت بووه."
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید هاوکات دەڵێت، "گه‌وره‌ترین‌و پیرۆزترین ئه‌ركیش ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رگری له خاكی خۆی بكات و، هه‌ر كه‌سێكیش له پێناو خاكه‌كه‌ی گیانی بكاته فیدا به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت."
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناویه‌تی بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كه به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای عێڕاق هاتووەته ئاراوه و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئێمه به ته‌واوی پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و، پێمانوایه كه به‌ڕێزیان به ئه‌ركێكی ئایینی هه‌ڵده‌ستێت، چونكه ئایینی ئیسلام هیچ كاتێك دژی ئه‌وه نه‌بووه هیچ گه‌لێك خاوه‌ن كیان‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بێت‌و بوونمان به ده‌وڵه‌ت كارێكی بێ دینی نیه، ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ئایینی پشتگیری له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی كه كورد ببێ به ده‌وڵه‌ت‌و هه‌ر ئه‌ركێكمان پێ بسپێردرێت به شانازیه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایان ڕوونی کردەوە: "وەک چۆن له رابردوو مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی كوردستان سه‌رچاوه‌ی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بووه، ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ئایینی ئه‌و مینبه‌ره‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و پشتیوانیكردن له سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به هه‌موو مافه ره‌واكانی خۆی بگات‌و، هه‌روه‌ها له رێی مینبه‌ره‌وه پشتگیری له هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هاوکات داوا له هه‌موو مامۆستایانی ئایینی ده‌كات كه هانی خه‌ڵك بده‌ن یارمه‌تیی خه‌ڵكی هه‌ژار و ئاواره‌كان بده‌ن، چونكه گه‌لی كورد له مه‌سه‌له‌ی هاوكاریكردن مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری هه‌یه.




