٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانمانی كوردستان چەپكەگوڵی رێزلێنانیان پێشكەش بە پێشمەرگە بریندارەكان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستیی پێشمەرگە بریندارەكانی بەرەكانی بەرگری لە خاكی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی هاوبەشی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و گرووپی ئاشتیی ژنانی پارتە سیاسییەكانی كوردستان و كەسایەتی و چالاكوانان و نوێنەری رێكخراوە مەدەنییەكان، سەردانی پێشمەرگە بریندارەكانیان لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی لە هەولێر كرد، كە لە میانی رووداوەكانی ئەم دواییە و لە بەرەكانی بەرەنگاربوونەوە و پارێزگاریكردن لە هەرێمی كوردستان بریندار ببوون.

لەو سەردانەدا، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان، پەخشان زەنگنە و هەروەها ژنانی پارت و لایەن و رێكخراوە جیاجیاكانی كوردستان، چەپكەگوڵی رێزلێنانیان پێشكەش بەو پێشمەرگە بریندارانە كرد و یەكە یەكەی ئەو بریندارانەیان بەسەر كردەوە.

پەخشان زەنگنە وێڕای هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، دەستخۆشی لە گیانی خۆبەختكردن و فیداكاریی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كرد و دووپاتی كردەوە كە پێشمەرگە هەردەم ئەرك و رۆڵی پیرۆزیان لە ئەستۆدایە، ئەویش بریتییە لە پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و گیان و ماڵی هاووڵاتیان بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە، بۆیە هەموومان قەرزداری پێشمەرگەین.

دلێر ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار