٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەندروستیی عەمید سەرحەد قادر جێگیرە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-تایبەت بە KDP.info- دوێنێ لە شەڕوپێكدادانێكدا لەگەڵ تیرۆریستان، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێكانی كەركووك زامدار بوو، بەڵام بە گوتەی خۆی ئەمڕۆ باری تەندروستیی جێگیرە.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێكانی كەركووك عەمید سەرحەد قادر، بە kdp.infoـی راگەیاند: لە ئێستادا شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا نەماوە و ئەوانیش لە نزیك رێگەی تازە و بەشیر و مەشرووعەكەن و ئەو شوێنانەیش لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەكاندان.

عەمید سەرحەد قادر گوتیشی: لەناو گوندی مولتەقا  كەسی تێدا نییە و چەكدارانی داعش لەوبەری گوندەكەن و هێزی پێمەرگەیش لەم بەرەوەیە و شەڕیش وەستاوە.

بەرێوبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێكانی كەركووك ڕوونیشی كردەوە، دوێنێ لە شەڕی نێوان هێزەكانی پۆلیس و چەكدارانی داعش بریندار بووە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستیی جێگیرە.

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار