٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای شەش سەعات شەڕوپێكدادان تیرۆریستان تێك شكان و ئێستا جەلەولا ئارامە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا -KDP.info- شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەكی (وەحدە) لە جەلەولا و دوای شەڕوپێكدادانێكی زۆر تیرۆریستان هەڵاتن و لە پاش خۆیشیان سێ كوژراویان جێ هێشتووە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا كامەران محەممەد، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: لە سەعات (1)ـی شەودا چەكدارەكانی داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر گەڕەكی (وەحدە) كە بارەگای ناوچەی پارتیمانی لێیە و دەكەوێتە باشووری شاری (جەلەولا)ـوە، لە هەمان كاتدا هێزەكانی پێشمەرگەیش تێیدا جێگیرن، پاش شەڕوپێكدادانێكی شەش سەعاتی چەکدارانی(داعش) تێك شكێنراون و هەڵاتن.

گوتیشی: تیرۆریستان لە پاش خۆیان سێ كوژراویان لێ بەجێ ماوە، كە یەكێك لە كوژراوەكان پاش ئەوەی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە گەمارۆ درا، خۆی تەقاندەوە.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار