٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەدایە... لایەنەكان بە گرینگ ناوی دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندا لە کۆبوونەوەدایە وهەڵسوراێکی بزووتنەوەی گۆڕانیش وێڕای بە گرینگ ناوبردنی، پەرەدان بە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە پێویست دەزانێ.

ئەمرۆ 17/6/2014 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆ بوویەوە کە تێیدا كۆكردنەوەی بیروبۆچوونی سەرجەم حزبە سیاسییەكانی كوردستانە پێوەست ەب بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە، كاردۆ محەممەد هەڵسوڕاوی گۆڕان بۆKDP.info گوتی: "ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی گۆڕاو و لە هەلومەرجێكی تایبەتین، ئەركێكی گەورە و بەرپرسیارەتی لەسەرمانە بۆ ئەوەی بەشێوەی كۆدەنگی ڕووبەڕووی تەحەدیاتەكان ببینەوە، لەهەمان كاتدا دانانی میكانیزمێك بۆ ئەوەی كورد بەیەك گوتاری كاری خۆی بكات، لە سەركەوتن نزیكمان دەكاتەوە، بۆیە ئەو كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان زۆر گرینگە".

هاوكات شێخ فاتح دارائاغی ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆKDP.info گوتی: "لەم بارودۆخەدا كۆدەنگیی كورد لە هەموو شتێك گرینگترە و ئەم دانیشتەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان نیشانەی هەستكردنە بە بەرپرسیارەتی لە قۆناخی ئێستای كوردستان، چونكە بارودۆخێكی تایبەت لە ناوچەكە هاتووەتە ئاراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار