٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان یەک لە چواری داهاتی نەوتی عێراقی دەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی گوتی، حکوومەتی هەرێم پێی وایە کە دەبێ پشکی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق بۆ 25 لە سەد بەرز بکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات دەڵێت، بڕینی بودجەی لە لایەن بەغداوە، هەرێمی کوردستانی هان دا سەربەخۆ نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات و بیفرۆشێت.

سەفین دزەیی ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەگەرچی دەبوایە لە ئێستادا بەشی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوتی عێراق 17% نێردرابایە، دەبوو ئەو ڕێژەیە بەراورد بە زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانیشی زیاد بکرابوایە.

دزەیی گوتی "دەبوایە ئەو ڕێژەیە زۆر بەرزتر بوایە.. ئەگەر بە فەرمی سەرژمێریی دانیشتوان بکرێت، پێمان وایە کە ڕێژەی دانیشتوان دەگاتە 25 لە سەدی کۆی دانیشتوانی عێراق."

زیاتر گوتی، "ڕێژەی 17 لە سەد، پێشووتر تەنیا خەمڵاندن بووە و کاری لەسەر کراوە، بەڵام هێشتایش داهاتی 17 لە سەدمان پێ نەگەیشتووە. ئەمساڵیش تەنیا 10 و نیو لەسەد وەردەگرین."

هەواڵی پەیوەندیدار