٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی وەزیرەکانی یەکلا کردنەوە... دوانیوەڕۆی چوارشەممە، متمانە بە کابینەی نوێ دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی كاندیدەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكلایی كردنەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی دەبێت و سەعات 3-ی دوانیوەڕۆی چوارشەممەیش، متمانە بە کابینەی نوێ دەدرێ و وەزیرەکان سوێند دەدرێن.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، ئومێد خۆشناو، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، "كاندیدەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستە وەزارییەكانی كابینەی هەشتەم بەمشێوەیەن:
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە
عەلی سندی، وەزیری پلاندانان
ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان
كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی

شیاوی باسە 3-ی ئێوارەی دووسبەی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند خاڵێک بەرنامەی کاری دەبن لەوانە، یەکەم خاڵی کۆبوونەوە متمانە دانە بە کابینە و دووەمیش سوێنددانی وەزیرەکانە، سێیەمیش پێشکەشکردنی کارنامەی سیاسی و خزمەتگوزاریی حکوومەتە و لە لایەن نێچرڤان بارزانییەوە پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار