٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم دەباغ: ئیران چوونی ھێزی پێشمەرگەیبۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

ئیران-تایبەت بەKDP.info-  نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیراندا، چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەرز ھەڵسەنگێندرا.

 نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران، نازم دەباغ، بە kdp.info-ی راگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیران، باس لە تێکچوونی بارودۆخی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوھەڵوێست بوون لەسەر رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق.

نازم دەباغ گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا کۆماری ئیسلامیی ئیران چوونی پێشمەرگەی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ھەرێم بە ئیجابی ھەڵسەنگاند.

دەباغ زیاتر گوتی: ئیرانی ھیچ تێبینییەکی لەسەر چوونی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان نەبوو، بەڵکو چوونی ئەوان بۆ ئەو دەڤەرانە ھاوکارییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر پێشمەرگە جووڵەی نەکردبا دەکەوتە دەست چەکدارانی داعشەوە.

ناوبراو ئاماژەیشی دا، شاندەکە دوای دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی ئیران گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار