٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ: درێژکردنەوەی یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر زۆر گرنگ و پێویستە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، درێژکردنەوەی ماوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە،چونکە تیرۆر ھەرەشەیەکی گەورە بۆ ھەمووجیھان.

 

 جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، نازم ھەرکی، بۆkdp.info گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کرایەوە و زۆرینەی ئەندامان دەنگیان پێی دا.

نازم ھەرکی گوتیشی: درێژکردنەوەی ئەو یاسایە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر درێژنەکرابایەوە لە 16-ی ئەم مانگە ماوەکە کۆتایی دەھات و ھەرێم دەکەوتە بۆشاییەکی ئەمنییەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان روونیشی کردەوە، لە ئێستادا تیرۆر ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ھەموو جیھان، بۆیە یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگ و پێویستە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار