د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی: بارزانی له به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رده‌وام بێت، خواش پشتگیری ده‌كات و هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌بین

هەولێر-KDP.info- د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیڕایدەگەیەنێت، ئەوان وه‌ك زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاواتی دێرینه‌یانه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی. هاوکات دەڵێت، "ئه‌گه‌ر بەڕێز مەسعوود بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا بێجگه له‌وه‌ی تاجێك ده‌كاته سه‌ری خۆی، ئه‌وا هه‌موو میلله‌تی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خوا و فریشته‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن و هیدایه‌تی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌بین و له پشتیه‌وه ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه بێته دی."
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیلە دیمانەیەکدا کە هەفتەنامەی گوڵان لەگەڵیدا سازی داوە ڕایدەگەیەنێت "ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاواتی دێرینه‌مانه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه مافه‌و له‌لایه‌كه‌وه ئه‌ركه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، به حیزبه‌كانییە‌وه، هه‌موویان ئه‌م پرسه بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان و هه‌وڵ بده‌ن هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بەڕێز مەسعوود بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا بێجگه له‌وه‌ی تاجێك ده‌كاته سه‌ری خۆی، ئه‌وا هه‌موو میلله‌تی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خوا و فریشته‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن و هیدایه‌تی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌بین و له پشتیه‌وه ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه بێته دی، من ئه‌وه جاری سێیه‌مه له كۆنفراسی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان به‌شدار ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بیكه‌ینه پرسێك له‌نێو رای گشتیی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ناچار بكه‌ین زیاتر پێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دابگرێت و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات، به تایبه‌تی كه ئێستا ره‌فتاره‌كانی دیكتاتۆریه‌تی مالیكی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بینین، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نووری مالیكی ده‌رمان ده‌كات و داوامان لێ ده‌كات جیا ببینه‌وه و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین."
ئەو مامۆستا ئایینییە هەروەها جەخت دەکاتەوە کە "ده‌بێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ینه میللی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش به بیر خۆمان بهێێننه‌وه، مه‌لا مسته‌فا بۆیه سه‌ركەو‌توو بوو،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی كردبووه پرسیكی میللی، ئەمڕۆ ده‌بێت بەڕێز مەسعوود بارزانی ئه‌م پرسه بكاته میللی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌لا مسته‌فا بتوانێت هه‌موو میلله‌ت كۆ بكاته‌وه و ئاڕاستەیان بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ئێستاش ده‌رفه‌ته‌كه هاتۆته پێشه‌وه و باره‌كه له‌باره، هیچ پێویست نییە نازی ئه‌مەریكا یان ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵبگرین، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه كه نازی میلله‌تی خۆمان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆمان هه‌ڵبگرین، له‌م قۆناخه كورد ئه‌هلیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، فه‌رموو ئه‌وه بووین به خاوه‌نی نه‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆیی لێهاتوومان هه‌یه، بۆیه كاتیك ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ینه ئه‌مری واقیع ئه‌وا جیهان ناچار ده‌بێت ئیعترافی پێ بكات."
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیڕوونی کردەوە "هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر بڕیاری بوێرانه‌یان داوه و ده‌وڵه‌تی خۆیان راگه‌یاندووه، كه‌س به دواكاری و پاڕانه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وڵه‌تی بۆ دروست نه‌بووه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌و ئاڕاستەیه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بین له نزیكبوونه‌وه له توركیا، ئه‌وه‌ی ئێستا كوردی باكوور له توركیا بۆی هاتووەته پێش به درێژایی مێژووی 100 ساڵی رابردوو له توركیا به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه پێویسته تاك تاكی كورد پشتگیری له‌م سیاسه‌ته بكات، ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م سیاسه‌ته نه‌كات مانای وایه نایانه‌وێت كێشە‌ی كورد چاره‌سه‌ر بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشە‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆكار و یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زووتر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ده‌وڵه‌ت دروست بكات و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌بێته سه‌نته‌ر بۆ كوردستانێكی گه‌وره و گشتگیر پشتیوان به‌خوا."
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی له روانگه‌ی شه‌رعیشه‌وه دەربارەی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان گوتی، "مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و په‌روه‌ردگار ئه‌م مافه‌ی پێبه‌خشیوه، له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تەشدا مافی خۆیه‌تی حكوومه‌تی هه‌بێت، پارتی سیاسیی هه‌بێت، بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بێت و په‌رله‌مانێكی هه‌بێت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاڵای خۆی هه‌بێت و ئاڵاكه‌ی هاوشانی ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بشه‌كێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك بێت له‌نێو گه‌لانی جیهان و دۆست و دوژمن حیسابی بۆ بكات و به ئازادانه له‌ناو ده‌وڵه‌تی خۆی بڕیار بدات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و له چوارچێوه‌ی رێز‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێوەندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و جیهان رێك بخات."
د. سه‌یدئه‌حمه‌د عه‌بدلوه‌هاب پێنجووینی، وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی جه‌مال له هه‌ولێر له روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه به‌مجۆره هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد و، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
•سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردستان له روانگه‌ی ئایینه‌وه، ئایا به‌ڕێزت وه‌ك زانایه‌كی ئایینی چۆن سه‌یری پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌یت؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: من له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه قسه ده‌كه‌م و باسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌م، بۆیه خوای گه‌وره هه‌ر مافێكی دابێت به هەر گرووپێك له مرۆڤه‌كان، ئه‌وا هه‌مان مافیشی به توێژ و گرووپه‌كانی دیكه‌ش به ره‌وا زانیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای سوبحان و تەعالا گه‌وره‌ی هه‌موومانه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی فاتیحه‌وه فێرمان ده‌كات، سوپاسگوزاری خوای هه‌موو جیهانه‌كان بین، هه‌روه‌ها فێرمان ده‌كات و پێمان ده‌ڵێت: (ولقد كرمنا بنی ا‌دم)، ئه‌م دوو ئایه‌ته‌و سه‌دانی دیكه‌و هه‌روه‌ها له سونه‌ت و فه‌رمووده‌كانی خۆشه‌ویستمان حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د(د.خ) پێمان ده‌ڵێن هه‌ر مرۆڤێك خوا بوونی پێبه‌خشی بێت، ده‌بێت زێدێكیشی هه‌بێت، واته نیشتمانێكی هه‌بێت كه به‌پێی یاسا چوار كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، بۆیه كاتێك خوای گەورە مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی به عه‌ره‌ب و تورك و فارس و رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵات به ره‌وا بینیبێت، ئه‌م مافه به گه‌لی كورد ره‌وا نا‌بینێت؟ نه‌خێر خوا گه‌لی كوردی له مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كوردی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كردووه، زاڵم و دیكتاتۆره‌كانن كه لنگه‌وقووچ پرسه‌كان ده‌خوێننه‌وه‌و نه‌خشه‌ی خوا‌و مرۆڤایه‌تی له‌م جیهانه‌دا ده‌شێوێنن و تێكی ده‌ده‌ن، ئه‌گینا چۆن خوا گه‌لێكی وه‌ك گه‌لی كوردستانی دروست كردووه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و جیاكه‌ره‌وه‌ی پێ به‌خشیوه كه پێی ده‌ڵێن (كه‌سایه‌تی)، هه‌روه‌ها مافی پێداوە زمان و كو‌لتوور و جلوبه‌رگی تایبه‌تی خۆی هەبێت، بۆیه بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك بوونی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ناسنامه‌ی كه‌سێتی مرۆڤ به‌بێ بوونی نیشتمانێك و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ته‌واو نابێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نیشتمانی نه‌بوو ئایینییشی نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایین كه خه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاره بۆ مرۆڤه‌كان، ئه‌وا ئه‌م خه‌ڵاته بۆ رۆشنكه‌ره‌وه‌ی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یە، هه‌روه‌ها پێوەندی نێوان مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و هه‌روه‌ها پێوەندیی نێوان مرۆڤه‌كان و په‌روه‌ردگار رێك ده‌خات، بۆیه ئه‌م هه‌موو نیعمەتەی خوا كه به مرۆڤه‌كانی به‌خشیوه، بۆ رێكخستنی مرۆڤه‌كانه له‌ناو نیشتمانێكدا، خۆ ئه‌گه‌ر نیشتمانه‌كه‌ت نه‌بێت ئه‌وا ئایینه‌كه‌ش بوونی نییه، بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه ئایین به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وه به‌ستراوه به بوونی نیشتمانێكه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه نیشتمانێكمان نه‌بێت، چۆن ده‌توانین مزگه‌وتێك دروست بكه‌ین؟ له‌كوێ كڕنووش بۆ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ین و سوپاسگوزاری ده‌كه‌ین؟ له‌كوێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و زه‌ماوه‌ندی شه‌رعی ده‌كه‌یت؟ له كوێ منداڵت ده‌بێت؟ له كوێ ناسنامه‌ی بۆ ده‌رده‌هێنیت؟! ئه‌مانه هه‌مووی پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به بوونی نیشتمانه‌وه، بۆیه بوونی نیشتمان و ده‌وڵه‌ت به مانا یاساییه‌كەی، وه‌ك بوونی كه‌سه‌كه خۆی وایه‌و یه‌كێكه له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا كه باسی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین و لێییان كردووین به‌شتێك هه‌ر له مه‌ته‌ڵ ده‌چێت، وه‌ك شتێكی سه‌یر و گه‌وره سه‌یری ده‌كه‌ن كاتێك كورد داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه سته‌می داگیركاره‌كانی سه‌ر زه‌وییه و نه‌خشه‌ی زاڵمه‌كانه كه نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌رگیز په‌یامی په‌روه‌ردگار و نه‌خشه‌ی په‌روه‌ردگار نییە.
بۆیه له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و په‌روه‌ردگار ئه‌م مافه‌ی پێبه‌خشیوه، له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تەشدا مافی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌بێت، پارتی سیاسیی هه‌بێت، بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بێت و په‌رله‌مانێكی هه‌بێت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاڵای خۆی هه‌بێت و ئاڵاكه‌ی هاوشانی ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بشه‌كێته‌وه و ژماره‌یه‌ك بێت له‌نێو گه‌لانی جیهان و دۆست و دوژمن حیسابی بۆ بكات و به ئازادانه له‌ناو ده‌وڵه‌تی خۆی بڕیار بدات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و له چوارچێوه‌ی رێز‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێوەندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و جیهان رێك بخات.
به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێستا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دروست نه‌بووه و بوونی نییە؟ ئه‌وه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن:
1ـ كاتێك ده‌وڵه‌تانی داگیركاری ئه‌ورووپایی و رۆژئاوایی هاتن و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییان په‌رت كرد و له‌به‌ریه‌كیان هه‌ڵوه‌شاند، ئه‌و كاته مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به ڕه‌وا زانی، به‌ڵام ئه‌م مافه‌یان به گه‌لی كورد ڕه‌وا نه‌بینی.
له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه نه‌یانهێشتبێت كورد ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ركرده گه‌وره‌یه‌ی كورد سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی بێت، كه توانی جیهانی ئیسلام یه‌ك بخات و قودس ئازاد بكات، هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كاتێك رۆژئاواییه‌كان نه‌خشه‌یان ده‌كێشا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و فارس و تورك رازیبوون، به‌ڵام كورد به‌و تێكدانه رازی نه‌بوو، شێخ سەعیدی پیران و كوردە قارەمانەكان دژی داگیركەر و دیكتاتۆریش ڕاوەستان.
2- هۆكارێكی دیكه كه پێوەندی به خۆمانه‌وه هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌میی سه‌ركرده و سیاسییه‌كان و فه‌رمانڕاوه‌كانی كورد له كۆن و نوێ‌دا، هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت چه‌ندینجار هه‌ل و فرسه‌تی گونجاوهاتوونەته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام خه‌مسارد بووین، ئه‌وجا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌یشتوویه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی نه‌بووه، بۆیه ئه‌وان وایان زانیوه سیاسه‌ت به موجامه‌له و ده‌ستگوشینی گه‌رم كۆتایی دێت، هه‌ر بۆنموونه نووری مالیكی كه ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه و بووەته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان و به‌رده‌وام چاومان لێ سوور ده‌كاته‌وه و بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت، ئیستفزازمان ده‌كات، ئه‌مه به‌شێكی تۆڵه‌ی ئه‌و پشتگیرییەیه كه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان پشتگیریی مالیكیان كردووه. چه‌ندینجار ئه‌م مالیكیه دیكتاتۆره تازه مه‌زهه‌بگه‌رایه له‌سه‌ر لێواری رووخان بووه، به‌ڵام كورد گرتووێتیه‌وه، سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و فه‌رمانڕه‌وای كورد نه‌یهێشتووه مالیكی بڕوخێت و بكه‌وێت.
• ئێوه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حزبێكی ئیسلامی بن، پێشتر پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بوون به رێبه‌رایه‌تیی جه‌نابی مسته‌فا بارزانی، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه، چۆن ئه‌و مێژووه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گێڕنه‌وه؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: هه‌تا ئه‌و نسكۆیه‌ی به پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی دووچاری شۆڕشی كوردستان بووه‌وه له ساڵی 1975، میلله‌تی كوردستان، وه‌ك میلله‌ت و وه‌ك ئاڕاسته، یه‌ك و یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بوو، وه‌ك و ئاڵا و رابه‌رایه‌تی، هه‌ر یه‌ك ئاڵا و یه‌ك رابه‌ری هه‌بوو، كه ئه‌ویش جه‌نابی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بوو، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ت هه‌مووی یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌بوو، یه‌ك گوتاری سیاسیی یه‌كگرتوو هه‌بوو، ئه‌وكات وه‌ك ئێستا فره گوتاری نه‌بوو، ئه‌وجا له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڵێن فره گوتاری سیاسیی و فره‌لایه‌نی ده‌بێته هێز بۆ كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه بۆ ئێمه ئه‌م فره گوتارییه نه‌بووەته هێز به‌ڵكو بووەته هۆكاری لاوازیمان، ئه‌وجا له‌م روانگه‌یه‌وه كه سه‌یری سه‌رده‌می جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌موو میلله‌ت له‌ژێر ره‌شماڵی بارزانیدا كۆ ببووه‌وە و هه‌موویشی جێگای ببووه‌وه، بۆیه هه‌موومان له‌ژێر ره‌شماڵی مه‌لا مسته‌فا بووین، به‌ڵام هه‌موومان پارتی نه‌بووین.
یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌ژێر ره‌شماڵی بارزانی جێگه‌ی ببووه‌وه یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی پیرۆز بوو، ئه‌م یه‌كێتیی زانایانه دوو به‌ش بوو، به‌شێكی زانا و مه‌لا گه‌وره‌كانی كوردستانی له‌خۆی ده‌گرت، به‌شێكیشی هیی فه‌قێكان بوو، فه‌قێكانیش یه‌كێتییه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، كه به‌شێك بوو له یه‌كێتی زانایان، بۆیه فه‌قێكانیش له دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی هه‌بوون و به‌شدار بوون، من له‌و كاته‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی لقی یه‌كێتی فه‌قێكانم كردووه كه ئه‌ویش لقی یه‌كێتی فه‌قێكان بووه له ئامۆژگای ئیسلامی له سلێمانی، هه‌روه‌ها له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وەی شه‌ڕیش چووینه ناو شۆڕش و له ناوچه‌كانی پێنجوین و بیاره، كه ئێمه به‌لای كه‌مه‌وه ماوه‌ی دووساڵ خوێندنمان فه‌وتا، پاشان كه گه‌ڕا‌ینه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ژماره‌یه‌كی كه‌ممان له كۆلێژی شه‌ریعه له به‌غدا وه‌رگیران، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریی شۆڕشی كوردستان‌مان كردبوو. به‌هه‌رحاڵ رۆژگاری سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا رۆژگارێكی زێڕین بوو بۆ ته‌واوی میلله‌تی كورد و كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ت یه‌ك گوتار و یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌بوو، من ئومێد ده‌خوازم له ئێستاشدا ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌ك گوتارییه ببینییە‌وه، واته وه‌ك سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا ببینه‌وه به یه‌ك دڵ یه‌ك خواست و یه‌ك ویژدان و ئاڵا یه‌ك گوتاری سیاسی، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زێرینه‌ی كه جێگه‌ی شانازی هه‌ر تاكێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه. له‌مه‌ش زیاتر تا ئێستا میلله‌تی كورد به‌ناوی مه‌لا مسته‌فا و ئه‌و سه‌كردایه‌تییه‌وه ناسراوه كه له‌و سه‌رده‌مه زێرینه سه‌ركردایه‌تی یه‌كخستنی ماڵی كوردی كردووه. ئه‌وانه‌شی ئێستا هه‌ن و له‌سه‌ر كورسیی حكومڕانی دانیشتوون، ئه‌وانیش هه‌ر نانی مه‌لا مسته‌فا و به‌رهه‌می مه‌لا مسته‌فا ده‌خۆن، راسته به‌شێكی ئازایه‌تی و لێهاتوویی خۆیانه، به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی به‌رهه‌می مه‌لامسته‌فایه، بۆیه هه‌ركه‌سێك رابردووی نه‌بێت، ئێستایشی نابێت، هه‌ر كه‌سێكیش رابردوویه‌كی بۆ ئێستا نه‌بووبێت، ئه‌وا ئاینده‌شی تاریك ده‌بێت، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له‌هه‌ر حزبێك بن یا له‌هه‌ر سه‌نگه‌رێك بن، ده‌بێت تاكی كورد له‌سه‌ر ئه‌و رابردووه په‌روه‌رده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێك رێزی هه‌بێت بۆ رابردووی خۆی و له‌سه‌ر رابردووی خۆی ئێستا بونیات بنێت، حاشا له رابردووی خۆی نه‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ره‌سه‌نه نه‌ك ناره‌سه‌نه.
• دیاره وه‌ڵامه‌كانی بەڕێزت به‌ره‌و ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌بات، ئایا حیكمه‌تی بارزانی مسته‌فا چی بوو، وا توانیبووی ئه‌م یه‌كڕیزی و یه‌ك گوتارییه له‌ناو میلله‌ت دروست بكات؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزی كورد، دۆزی هه‌ر تاكێك و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورده و خواستی هه‌موو لایه‌ك بوو، مه‌لا مسته‌فا به‌رگێكی ئایدیۆلۆژی به‌به‌ردا نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو گیانی حزبایه‌تی تێدا كه‌م و كاڵ بێت، راشكاوانه‌تر حزبایه‌تی پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش بوونی نه‌بوو، به‌ڵكو دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش په‌یدابوو، دوای ئه‌وه شتێك دروست بوو به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و شتێك دروست بوو به‌ناوی حزب، مه‌لا مسته‌فا له شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی ده‌ست پێكردبوو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر پارتی دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانێكی میللی بووه نه‌ك ئایدلۆژی و حزبی، شۆڕش خه‌باتێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن بوو، هه‌موو توانا و پێكهاتە و ره‌نگه‌كانی له‌خۆی گرتبوو، هه‌موو پێكهاتە و توانا و ره‌نگه‌كانیش شۆڕشه‌كه‌یان به رابه‌رایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا به شۆڕشی خۆیان ده‌زانی، دڵسۆزانه خه‌باتیان بۆ ده‌كرد و قوربانییان له پێناودا ده‌دا، بۆیه كاتێك حزبایه‌تی دروست بوو، ئایدیۆلۆژیه‌تی ماركسی و لینینی هاته ناوه‌وه، ئه‌وا ئه‌م لێكترازان و جیاوازییه‌ی لێكه‌وته‌وه، دیاره ئه‌م لێكترازان جیاوازییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و دۆزی كورددا نییە، بۆیه ده‌بێت له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناخه ناسكه تێپه‌ڕێنین، ده‌بێت جیاوازییه‌كانمان به وه‌سیله‌یه‌ك بزانرێت بۆ پته‌وكردنی یەكڕیزی و یه‌كگوتاریمان، نه‌ك جیاوازییه‌كانمان ئامانج بێت و یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی بكه‌ین به قوربانی. هه‌ر بۆ نموونه ئێوه ته‌شریفتان هێناوه هاتوون بۆ ماڵی ئێمه، دیاره به ئۆتۆمبێل هاتوون، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌تان له‌گه‌ڵ خۆتان نه‌هێناوه‌ته ژووره‌وه، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌تان هۆكارێكه ئێوه‌ی گه‌یاندووەته ئێره، ئامانجی هه‌ردوولامان ئه‌م دیالۆگه‌یه، بۆیه حزبه‌كانیش ده‌بێت وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێلە وه‌سیله بێت و ده‌بێت حزبایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دیالۆگانه بێت كه بۆ یەكڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و ئامانجه نیشتمانییە‌كانمان رێكی ده‌خه‌ین. له ئێستایشدا كه كورد له‌و سه‌روبه‌نده‌یه ماڵێكی سه‌ربه‌خۆ و ده‌وڵه‌وتێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی هه‌موو حزبه‌كان سه‌ركرده‌ی كامڵ و پێگه‌یشتوو بن، سه‌ركردایه‌تییه‌كی گه‌وره بن، له قۆناخی ناكامڵی و ئایدلۆژیه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی بێنه ده‌ره‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌قڵه لێهاتووه‌كان دوور نه‌كه‌ونه‌وه و ماستاوچییه‌كان پێش بكه‌ون!!
• به رای بەڕێزت ئایا له‌م قۆناخه‌دا ئه‌ركی زانایانی ئایینی ئیسلام بۆ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه چییه؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر ئێمه به ویژدانانه و به ئه‌مه‌كدارانه چاوێك بخشێنینه‌وه به مێژووی چه‌ند ساڵی رابردووی خۆماندا، راستییه‌كی گه‌وره و پیرۆزمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بناخه‌ی شۆڕشی كورد له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی ئایینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، واته له مزگه‌وت و له مه‌لا له شێخ له حوجره له ته‌كیه، خه‌ڵكێكی دیندار به پاڵنه‌ری ئایینی راپه‌ریون و شۆڕ‌شیان ده‌ست پێ كردووه، به ده‌ستی به‌ده‌ستنوێژ ئه‌و شۆڕشه‌یان به‌رپا كردووه، به پاڵنه‌ری ئایینی مقاوه‌مه‌تی هه‌موو داگیركاره‌كانی كوردستانیان كردووه، بۆیه له‌و كاته‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌شیان ده‌كرد، میلله‌ت یه‌ك هه‌ڵوێست بوو، ته‌نانه‌ت میلله‌ت خۆی پێشمه‌رگه و شۆڕشی به‌خێو ده‌كرد. ئیمه خۆمان ئه‌وه‌مان ده‌كرد به مه‌لا و فه‌قێكانی ناو یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامه‌وه هه‌ڵده‌ستاین به كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول هیوا و خواستی هه‌ر تاكێك بوو، شه‌ره‌ف بوو بۆ میلله‌تی كورد، چونكە حزب و چەپ و ڕاست و ئیدیۆلۆژیا نەبوون!
• ئه‌گه‌ر پرسیارێك له‌رووی شه‌رعه‌وه سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات بۆ شۆڕش و پێشمه‌رگه بكه‌ین، ئایا له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه شه‌رع رێگه‌ی دابوو زه‌كات بدرێته شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: له‌به‌ر ئه‌وه فه‌توا درابوو زه‌كات بدرێته پێشمه‌رگه چونكه پێشمه‌رگه جیهادی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش واته خه‌باتی چه‌كداری بۆ رزگاركردنی میلله‌تێك بۆ رزگاركردنی زێدی، بۆ رزگاركردنی ئایینه‌كه‌ی، ئه‌مه به ده‌قی قوڕئان جیهاده، میلله‌تیش هه‌مووی یه‌ك ئاڕاستەی هه‌بوو، یه‌ك ئامانجی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌كرا ئایا زه‌كاتی پێ ده‌شێت یان پێی ناشێت؟ بۆیه چۆن پێشتر زه‌كات به موجاهید درابوو، به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بە شێوەیەكی گشتی موجاهید بوو، ده‌ست به‌ده‌ست به ده‌ستنوێژ بوو، خۆبه‌خشانه هاتبووه ئه‌و چیایە، ژن و كچانی كوردی به دایك و خوشكی خۆی ده‌زانی، به سه‌رماو گه‌رما له ئه‌شكه‌وت ده‌ژیا و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانی وه‌ك مووچه نه‌بووه، بۆیه له رووی شه‌رعه‌وه زۆر جێگه‌ی خۆی بوو زه‌كات بدرێته پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به فیكری مەرحومی بارزانیش، بێگومان جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا توانیبووی ئیسلامه‌تیەكی جوانی كوردی كه هه‌بوو بیپارێزێت و درێژه‌ی پێبدات، مه‌لا مسته‌فا رێزی ئایینی ده‌گرت و ئایینی به كۆسپ و ته‌گه‌ره نه‌ده‌زانی، بۆیه مه‌لا مسته‌فا توانی ئایینی ئیسلام ئیستیسمار بكات بۆ به‌هێزكردنی شۆڕشه‌كه‌ی، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر فیكری بارزانی و یه‌ك سه‌ركرده و یه‌ك ئاڵامان هه‌بێت، یه‌ك قاسه و كاسه بین، ده‌بێت وه‌ك مه‌لا مسته‌فا بیر بكه‌ینه‌وه و وه‌ك مه‌لا مسته‌فا ره‌وتار بكه‌ین. ئه‌مه واته وه‌ك هه‌ر تاكێكی موسڵمان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بیری ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش میللیگه‌راییه‌كی دروست كردبوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو نه‌ته‌وه پاراستن ببێته بەشێك له ئایین، چونكه ئایین ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خه‌بات بكات و بكوژرێت، ئه‌وه شه‌هیده، مادام خۆی بە حوكمی خوا ڕازی بێت..
• ئه‌و بناخه‌یه‌ی بارزانیی نه‌مر بۆ شۆڕشی كورد دایڕشت، ئێستا بەڕێز مسعود بارزانی وه‌ك قوتابیه‌كی بارزانی نه‌مر درێژه پێده‌ریه‌تی، ئایا به‌رای جه‌نابت تاچه‌ند مسعود بارزانی توانییوویه‌تی درێژه پێده‌ری به‌رنامه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر بێت؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی شین بێته‌وه دیاره به‌رهه‌مه‌كه‌شی باش ده‌بێت و به سوودیش ده‌بێت بۆ ده‌وربه‌ری، هه‌ر كه‌سێكیش له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی خۆی لابدات، تووشی خواری و لادان ده‌بێت، توشی شكست و نووشستی هه‌مه چه‌شنه ده‌بێت، بۆیه له‌م قۆناخه كه په‌رته‌وازه‌یی هه‌یه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئایینده‌ی كوردستان، هه‌ربۆیه ئه‌و سیاسه‌ته مه‌زهه‌بگه‌راییه‌ی مالیكی وه‌ك دیكتاتۆر پیاده‌ی ده‌كات دژ به گه‌له‌كه‌مان، هیچ دوور نییە كه لایه‌ك له لایه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ مالیكی رێك بكه‌وێت و ئه‌مجاره‌ش چه‌پڵه‌ی بۆ لێبداته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌تا ئێستا بودجه‌و مووچه‌ی خەڵكی كوردستانی بڕیوه‌و رێگریش ده‌كات كه نه‌وته‌كه‌ی خۆمان بفرۆشین.
• بەڕێز مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێستا هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نێت، ئایا ئێوه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلام چۆن سه‌یری ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاواتی دێرینه‌مانه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه مافه‌و له‌لایه‌كه‌وه ئه‌ركه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌حزبه‌كانییە‌وه، هه‌موویان ئه‌م پرسه بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان هه‌وڵبده‌ن هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بەڕێز مەسعوود بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا بێجگه له‌وه‌ی تاجێك ده‌كاته سه‌ری خۆی، ئه‌وا هه‌موو میلله‌تی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خوا و فریشته‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن و هیدایه‌تی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌بین و له پشتیه‌وه ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه بێته‌دی، من ئه‌وه جاری سێیه‌مه له كۆنفراسی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان به‌شدار ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بیكه‌ینه پرسێك له‌نێو رای گشتیی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ناچار بكه‌ین زیاتر پێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دابگرێت و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات، به تایبه‌تی كه ئێستا ره‌فتاره‌كانی دیكتاتۆریه‌تی مالیكی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بینین، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نووری مالیكی ده‌رمان ده‌كات و داوامان لێ ده‌كات جیا بینه‌وه و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین. بۆیه ده‌بێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ینه میللی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش به بیر خۆمان بهێێننه‌وه، مه‌لا مسته‌فا بۆیه سه‌ركەو‌توو بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی كردبووه پرسیكی میللی ئەمڕۆ ده‌بێت بەڕێز مەسعوود بارزانی ئه‌م پرسه بكاته میللی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌لا مسته‌فا بتوانێت هه‌موو میلله‌ت كۆ بكاته‌وه و ئاڕاستەیان بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ئێستایش ده‌رفه‌ته‌كه هاتووەته پێشه‌وه و ڕەوشەکە له‌باره، هیچ پێویست نییە نازی ئه‌مەریكا یان ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵبگرین، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه كه نازی میلله‌تی خۆمان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆمان هه‌ڵبگرین، له‌م قۆناخه‌دا كورد ئه‌هلیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، فه‌رموو ئه‌وه بووین به خاوه‌نی نه‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆیی لێهاتوومان هه‌یه، بۆیه كاتیك ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ینه ئه‌مری واقیع ئه‌وا جیهان ناچار ده‌بێت ئیعترافی پێ بكات. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر بڕیاری بوێرانه‌یان داوه و ده‌وڵه‌تی خۆیان راگه‌یاندووه، كه‌س به دواكاری و پاڕانه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وڵه‌تی بۆ دروست نه‌بووه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌و ئاڕاستەیه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بین له نزیكبوونه‌وه له‌توركیا، ئه‌وه‌ی ئێستا كوردی باكوور له توركیا بۆی هاتووەته پێش به درێژایی مێژووی 100 ساڵی رابردوو له توركیا به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه پێویسته تاك تاكی كورد پشتگیری له‌م سیاسه‌ته بكات، ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م سیاسه‌ته نه‌كات مانای وایه نایانه‌وێت كێشە‌ی كورد چاره‌سه‌ر بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشە‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆكار و یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زووتر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ده‌وڵه‌ت دروست بكات و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌بێته سه‌نته‌ر بۆ كوردستانێكی گه‌وره و گشتگیر پشتیوان به‌خوا.
• دیاره ئه‌و لایه‌نه‌ی ئەمڕۆ شانازی پێوه ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌شه دیموكراتییه‌یه كه ئەمڕۆ له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه چۆن له‌م كه‌شه دیموكراتییه‌وه یه‌ك گوتاری و یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی بۆ ئامانجه چاره‌نووسسازه‌كان دروست بكه‌ین؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر ئێمه به نییە‌تی پاك بێینه پێشه‌وه و ترسنۆك له‌رزۆك نه‌بین، ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئێستا له بەڕێز مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوێبیستی ده‌بین پاشه‌كشه‌ی لێ نه‌كرێت، به‌وجۆره‌ی جه‌نابی كاك مەسعوود بارزانی ده‌ستی پێ كردووه و هاتووەته مه‌یدان ئه‌م ئاڕاستەیه به‌رده‌وام بێت و هه‌موو به نییە‌تی پاك پشتگیری بكه‌ین، له‌مه‌ش زیاتر رای گشتی بۆ كۆ بكرێته‌وه، له پێش هه‌مووان له مزگه‌وته‌كانه‌وه و مه‌لا باشه‌كان، ئه‌وجا مامۆستایانی زانكۆ، ئه‌وجا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مانه هه‌موویان رای گشتی جۆش بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بەڕێز مەسعوود بارزانی هه‌ست به پشتیوانییە‌كی میللی گه‌وره بكات له‌م ئامانجه پیرۆزه‌دا.
• ئه‌گه‌ر لێره‌دا به ته‌واوه‌تی جه‌خت بكه‌ینه سه‌ر رۆڵی زانایان و پیاوانی ئایینی ئیسلام، به‌و حوكمه‌ی میلله‌تی ئێمه، موسڵمانه‌و زانایانی ئایینی رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه؟
د. سه‌یدئه‌حمه‌د: هه‌موو كات زانایان و مه‌لاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌شێك بوون له شۆڕش و پێشه‌نگانی شۆڕش بوون و رۆڵی خۆیان گێراوه، بۆیه گرنگه له‌م پرسه چاره‌نووسسازه نه‌ته‌وه‌ییه‌شدا، رۆڵێكی دیار بدرێته زانایانی ئایینی ئیسلام، نهێنیی سه‌ركه‌وتنی مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه بووه هه‌رگیز ئایینی له كۆمه‌ڵگه جیا نه‌كردووەته‌وه، بۆیه زانایانی ئایینی ئیسلام شۆڕشه‌كه‌یان به شۆڕشی خۆیان ده‌زانی، له‌م قۆناخه‌دا جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و كۆمه‌ڵگه كاره‌ساته بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئێمه ئێستا له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین هه‌موویان به درۆ بانگەشه بۆ ئایین ده‌كه‌ن، با ئێمه وه‌ك كورد به راستگۆیی سوود له ئایینه‌كه‌مان وه‌ربگرین بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆیه من دڵنیام مامۆستایان و مه‌لا باشه‌كانی كوردستان ده‌توانن رۆڵێكی هێجگار گه‌وره ببینن له‌وه‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكاته پرسێكی میللی، بۆیه من روو ده‌كه‌مه جه‌نابی كاك مەسعوود بارزانی و پێی ده‌ڵێم له‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه پیرۆزه‌دا ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه پشت به خوا و ئیراده‌ی مییلله‌ته‌كه‌ی ببه‌ستێت، پشتیوان به خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ته‌نها پشت به‌ستن به خوا و به ئیراده‌ی میلله‌ت مەسعوود بارزانی سه‌ر ده‌خات، بۆیه گرنگه ته‌نها ئه‌م رێگه‌یه بگرێت و پشت به هیچ لایه‌كی دیكه نه‌به‌ستێت.
پاشخان:
د. سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب پێنجوێنی
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراقی بووه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق
ئه‌ندامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه
وتاربێژه له مزگه‌وتی حاجی جه‌مال له هه‌ولێر




