ئەمڕۆ سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت دەگاتە پەرلەمان

هەولێر- تایبەت بە KDP.INFO- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت بگاتە پەرلەمانی كوردستان.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان فەخرەدین قادر، بە KDP.INFOـی راگەیاند: بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت بگاتە پەرلەمان، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووە و بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە دەستیان.
فەخرەدین قادر گوتیشی: رەنگە هۆكاری دواكەوتنەكەیش بۆ ئەوە بگەڕێتەوە تاوەكو ئێستا پێكهاتەی وەزیرەكان تەواو نەبووبێت.
ئەوەیشی خستەڕوو، ئەمڕۆ دواوادەیە بۆ پێشكەشكردنی سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت، چونكە پێویستە 48 سەعات پێش متمانەدان بە حكوومەت سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت بگاتە پەرلەمان، ئەگەر ئەمڕۆ نەگات پێویستە سەرلەنوێ رێكاری یاسایی بگرینە بەر و ئەم جارە تەنیا سەرۆكی حكوومەت راسپێرین.
بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمڕۆ سیڤیی وەزیرەكان و كارنامەی حكوومەت دەگاتە دەست پەرلەمان و رۆژی چوارشەممەیش پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و تێیدا متمانە بە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدات.
بڵند ئیبراهیم




