نێچیرڤان بارزانی: کابینەی یەکگرتوو ئامانجی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی کوردستان بوو

ھەولێر–KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە بارەی پێک‌ھێنانی کابینەی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "پێكهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە کۆتایی پێ دێ و ھەموو وه‌زیره‌كان سوێندی یاسایی دەخون."
لە بارەی وەزارەتە سه‌ره‌كییه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هه‌ریه‌ك له كه‌ریم سنجاری بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاشتی هه‌ورامی بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه و وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەیدقادر لە فراکسیونی گوڕان دەبێ."
دەربارەی تێپه‌ڕینی كاتێكی درێژ له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوی گوت: "مەسڵەحەت وا بوو کە پێكهێنانی کابینەکە كاتێكی درێژی خایاند. ئامانجمان یەکگرتوویی ھەموو لایەک بوو کە گەیشتنە ئه‌و ئامانجه‌ی خومان. پرس و كێشه‌كانی ناوچەکە ھیچ کاریگەرییه‌كی لە سەر پێک‌ھێنانی حکومەت نەبووە. ھەرچەندە زۆری خایاند، بەڵام لە کوتاییدا ئێمە توانیمان یەکگرتوو بین. دوای ھەڵبژاردنی عێراقیش کورد ھەر یەکگرتوو بووە و ھەموو کوردستانیان یەکگرتوو بوون و رۆلێکی یەکگرتوویان بەرامبەر بەغدا ھەبوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمێکمان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بەغدا دروستکرد. ده‌بێ كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی لە کوردستان و عێراق رووده‌ده‌ن، یەکگرتوو بن."
لە بارەی وەزارەتی تورکمانەکان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته گوتران سەرۆکوەزیران گوتی: "وەزارتی داد بە تورکمانه‌كان دەدرێ. ئێمە به ھیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستمان نه‌خستووەته ناو ئه‌و كاره، لایه‌نه توركمانه‌كان لەنێوخۆیاندا سینان چەڵەبی وەزیری پێشوی پێشەسازیان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ھەڵبژاردووە و ئێمەش رێز لە بڕیار و بیر و بۆچوونیان دەگرین."
لە بارەی نەبوونی ئۆپۆزسیۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئیمە لەو چوار ساڵەی داهاتوو پێویستمان بە سیاسەتێکی یەکگرتوو ھەبوو و خۆشحاڵین بەوه‌ی کە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان یەکتریان گرتووە. ئێمە رەخنە لە یەکتر دەگرین. ھەرچەندە من رۆڵم ھەبوو له‌و مه‌سه‌له‌یه، بەڵام دواجار ھێزە سیاسییەکان لە چوارچێوەی به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان بڕیاری خۆیان داوە و منیش خۆشحاڵم کە توانیم متمانەی ئەوان به ده‌ست بهێنم. گرینگ ئەوە بوو کە متمانەی ئەو ھێزانە وەرگرم و ھەر لایەنێکیش ھەر شتێکی ویست، پێی گه‌یشت."




