ناوچەكە لە داعش پاك كرایەوە.. سێ پێشمەرگە لە رەبیعە بوونە قوربانی

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info-فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لە ناوچەی رەبیعە بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی هێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە و لە ئاكامدا سێ پێشمەرگە بوونە قوربانی.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لیوا عەبدولڕەحمان كەورینی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا ئێمە لە نێوان ناوچەی رەبیعە و سنوونداین و رەوشی ئەو ناوچەیە ئارامە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی هێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە و لە ئاكامدا پێشمەرگەیەك شەهید بوو و دوو پێشمەرگەی دیكەیش بریندار بوون."
لیوا عەبدولڕەحمان كەورینی گوتیشی: "لە ئێستادا ئەو ناوچەیە لە چەكدارانی داعش پاك كراوەتەوە و هیچ جموجۆڵێكیان نییە و ئارامە."
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك ئەوەیشی رەت كردەوە كە هیچ كۆبوونەوەیەك لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی یەپەگەدا ئەنجام درابێت و گوتیشی: "ئەوان لە دیوی سنووری سووریان و تا ئێستا نەمانبینیون."
پەپێی زانیارییەكان، ئەو پێشمەرگەیەی شەهید بووە ناوی ڕێزان عەلی محەممەدە و دانیشتووی قەزای زاخۆیە.
بڵند ئیبراهیم




