٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتانی پەرلەمان دەنگ بە كابینەی بێئافرەت نادەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئافرەتانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن كە ئەگەر كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئافرەتی تێدا نەبێت، ئەوا دەنگ بەو كابینەیە نادەن.

دوای ئەوەی سی ڤیی كاندیدەكان بۆ وەزارەتەكانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم بڵاو بوویەوە و، تائاستێك هەیكەلەی كابینەی نوێ ئاشكرا بووە، ئافرەتە پەرلەمانتارەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن كە ئەگەر كابینەی هەشتەم ئافرەتی تێدا نەبێت، دەنگ بەو كابینەیە نادەن.

پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامینە زكری بە ماڵپەری kdp.infoـی راگەیاند كە "حەوت مانگە ئافرەتانی ئاشتی سەردانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی و سەرۆكایەتیی حكوومەت و پەرلەمانیان كردووە، بەڵام لەگەڵ ئاشكرابوونی كاندید بۆ وەزیرەكانی كابینەی نوێ، هیچ ئافرەتێك نابینرێت"، هەر بۆیەش ئامینە زكری ئاشكرای كرد كە ئەگەر كابینەی نوێ ئافرەتی تێدا نەبێت، ئافرەتە پەرلەمانتارەكان دەنگ بەو كابینەیە نادەن و لەسەر بڕیارەكەشیان پێداگرن.

 زكری روونیشی كردەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن كە لەنێوان پەرلەمانتارە پیاوەكانیش كەسانی هاوڕا بدۆزنەوە.

ژیوار

هەواڵی پەیوەندیدار