سێشەممە مووچەی زێرەڤانی و پێنج وەزارەت دابەش دەكرێت

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە مووچەی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی و پێنج وەزارەتی دیكە دابەش بكرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2014/6/17 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری (فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی) لەگەڵ وەزارەتەكانی داد و گواستنەوە و گەیاندن، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاوەدانكردنەوە، نیشتەجێبوون و ڕۆشنبیری و لاوان دەكرێت.
بڵند ئیبراهیم




