عەمید سەرحەد قادر: بارودۆخی ناوچەكانی ژێردەستی پێشمەرگە ئارامن

هەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك دەڵێت، سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای كەركووك بە قەزا و ناحیە و سەنتەری شارەوە بە دەست هێزی پێشمەرگەوەیە و ئارامە.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر بۆ KDP.infoگوتی: "لە قەزا و ناحیەكانی كەركووك پێشووتر بە دەست سوپای عێراقی و پۆلیسەوە بوو، بەڵام ئێستا بە دەست پۆلیس و هێزی پێشمەرگەوەن و پەیوەندیی نێوان پۆلیس و پێشمەرگە بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکە و دابینکردنی سەقامگیریی ناوچەكان زۆر باشە و بەو شێوەش بەردەوامی دەبێت".
گوتیشی: "ئێستا بازگە سنوورییەكان و دەروازەكانی ناوشار لەلایەن پێشمەرگە و پۆلیسەوە بە هاوبەشی بەڕێوە دەبرێن و ئارامی لە ناوچەکەدا هەیە كە ئەوەش جێگای دڵخۆشیی خەڵكە."




