٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی 500عومرەکارە کوردەکە چارەسەر کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info-  بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، کێشەی ئەو500عومرەکارەی کورد کە لە رێگەی فڕگەی مووسڵەوە گەشتیان بۆ وڵاتی سعوودیە کردبوو، بەھۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی پارێزگای مووسڵ گیریان خواردبوو، چارەسەر کرا.

 

مەریوان نەقشبەندی بۆ kdp.infoرایگەیاند، "بە ھەوڵی ھەردوو وەزیری ئەوقاف و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم کێشەی ئەو 500عومرەکارە کوردەی لە مووسڵەوە سەفەریان کردبوو چارەسەر کرا و بڕیارە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەمشەو بە فڕۆکەیەک نیوەیان بگەنەوە فڕۆکەخانەی ھەولێر و سبەی شەویش ئەوانی دیکە دەگەڕێنەوە ھەولێر."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار