٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتیپێشمەرگە: تەنیا سەعدیە و جەلەولا ماون کۆنترۆڵ بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە، بە گرتنی ھەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە، تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەوە.

 

 بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەمید ھەڵگورد حیکمەت، بە kdp.info-ی راگەیاند: ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە دەست ھێزەکانی پێشمەرگەدان، تەنیا ھەردوو ناحیەی سەعدیە و جەلەولا نەبێت کە ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو دوو شوێنەن کە هێشتایش شەر لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە.

 

عەمید ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ھەرکاتێک ھێزەکانی پێشمەرگە ئەو دوو شوێنە کۆنترۆڵ بکەن، لە شوێنی خۆیان دەمینێنەوە و جێگیر دەکرێن و بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە پێشڕەوی ناکەن.

 

سەبارەت بە دەنگۆی چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناو پارێزگای مووسڵیش، عەمید ھەڵگورد حیکمەت گوتی: ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستی و بە ھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگە نەچووەتە ناو مووسڵ و فەرمانیشی بۆ ئەم کارە پێ نەکراوە و تەنھا ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دەپارێزن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، سوپای عێراق نەماوە و لە ھەر شوێنێک  کە چۆڵ دەکرێت، پێشمەرگە شوێنی ئەوان دەگرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار