قەرەتەپە بەدەست پێشمەرگەوەیە و ئارامە

قەرەتەپە-تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ڕایگەیاند کە، ھیچ ھێزێکی سوپای عێراق لە قەرەتەپە نەماوە و لەئێستادا لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بە kdp.info-ی راگەیاند: سوپای عێراق ناوچەی قەرەتەپەی چۆڵ کردووە و کەلوپەلی سەربازییان داوەتە ھێزی پێشمەرگە و بەشێکیشی تاڵان کراوە، لەئێستایشدا قەرەتەپە لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.
سەباح برایەتی گوتیشی: هێشتا داعش ھێرشی سەر قەرتەپەی نەکردووە، تەنھا شەوی رابردوو شەڕەتەقەیەک روویدا، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبوو.
ئەو گوتیشی، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری قەرەتەپە جموجۆڵیان ھەیە و لە دیوی خوارووی ئەو شارۆچکەیە کە شیعەنشینن دەترسن و دەستیان بە کۆچکردن کردووە بەرەو کەلار و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە وا ھەست دەکەن داعش دژایەتیی ئەوان دەکات.
بڵند ئیبراھیم




