٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد قارد: چاوەڕوانى داعشین کامەران نەجممان بدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکووک لەبارەى ئازادکردنى کامەران نەجممی ڕۆژنامەنووسەوە دەڵێت، چاوەڕوانى وەڵامى داعشن تا کامەرانیان ڕادەست بکەنەوە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەبووە.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى قەزا و ناحیەکانى کەرکووک لە لێدوانێکدا بۆ KDP.infoگوتى: "چەند چەکدارێکى داعشمان ئازاد کردووە لەبەرانبەر ئازادکردنى ڕۆژنامەنووس کامەران نەجمدا، چونکە پێمان گوتوون کە ئەو کەسێکى مەدەنییە و ڕووماڵى ئەو شەڕە دەکات، تائێستا چاوەڕوانین کە وەڵاممان بدرێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوتووە و هەرپێمان دەڵێن چاوەڕوان بن".

گوتیشى: "لە شەڕی دوێنێ‌ لەگەڵ چەکدارانی داعشدا رۆژنامەنووس کامەران نەجم بریندار بوو، بەهۆی ئەوەی ئێمە سەرقاڵ بووین بە شەڕەوە لەگەڵیان کامەرانمان بە چەند پێشمەرگەیەکدا دوور خستەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو چەکدارانە لە پشتی ئێمەوە تەقەیان لەو پێشمەرگانە کردبوو، رۆژنامەنووسەکە کەوتبووە بەردەستی چەکدارانی داعش."

شیاوی باسە لە ڕێکەی سەرۆکهۆز و خەڵکی ناوچەکەوە، گفتوگۆ لە نێوان هێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکان و چەکدارانی داعش، بۆ گۆڕینەوەی کامەران بە چەند چەکدارێکی داعش لە ئارادایە.

کارزان هەورامى

  

هەواڵی پەیوەندیدار