٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشیى له‌ خانه‌واده‌ى شێخ محەممەد بەرزنجی و كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكوه‌زیرانى هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دواییی شێخ محەممەد بەرزنجی پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كرد، ئه‌مە دەقەكەیەتی :

بۆ بنەماڵەی به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو شێخ محەممەد بەرزنجی.

هەواڵی كۆچی دواییی شێخ محەمەد بەرزنجی، كەسایەتیی نێوداری ئیسلامیی كورد و پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لە دڵەوە خەمباری كردین .

خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بەرزنجیم وەك كەسایەتییەكی ئیسلامی و پێشمەرگەیەكی بەرگریكردن لە مافە نەتەوەییەكانی كورد ناسیووە كە بە ئازایەتییەكی زۆرەوە لە سەردەمی خەباتی شاخدا لەبەردەم ڕژێمی بەعسدا وەستاوەتەوە و خەباتی كردووە و لە دوای ڕاپەڕینیش بەردەوام لەنێو خەباتی سیاسیی كوردستاندا بووە. لەدەستدانی ئەو، لەدەستدانی زانایەكی ئیسلامی و خەباتگێڕێكی ڕۆژانی سەختی خەباتی نەتەوەكەمان بوو لەپێناو ڕزگاریی نیشتمانیدا.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەمەد بەرزنجی و ئەمیر و سەركردایەتی و ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەكەم و لە خوای مەزن دووعاخوازین بەهەشت بە گیانى شێخ محەممەد بەرزنجی و سێبووری و دڵنەواییش بە هەموو خزم و دۆستانی ببەخشێت. 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان

13ى حوزیرانى 2014 

 

هەواڵی پەیوەندیدار