پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی کۆچی دوایی کرد

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، شێخ محەممەد بەرزنجی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، محەممەد حەکیم، رایگەیاند: ئەمڕو 13-6-2014 سەعات 11030 بیانی دڵی پێشەوای کومڵێ ئیسلامی، شێخ محەممەد بەرزنجی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.
شێخ محەممەد بەرزنجی یەکێکە لە دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانە و دوای دروستبوونی کۆمەڵی ئیسلامییش وەک پێشەوای ئەو حیزبە دیاری کرا.
بڵند ئیبراھیم




