کوڕێکی گەورەئەفسەری کورد لیوا نەزیر گۆران، لەبارەی باوکییەوە دەدوێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی لیوا نەزیر گۆران، فەرماندەی فیرقەی چواری سوپای عێراق بە فەرمانی نووری مالیکی، مازنی کوڕی ئەم دەنگۆیانەی ڕەت کردنەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا باوکی لە بەرەکانی شەڕە دژبە چەکدارانی داعش.
مازنی کوڕی لیوا نەزیر گۆران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info گوتی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن باوکم دەستگیر کراوە راست نییە، چونکە لەئێستادا لە بەرەکانی شەڕدایە دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەی بەلەد."
مازن نەزیر گۆران گوتیشی: لە ئێستادا پارێزگای تکریت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵ کراوە و لیوا نەزیر لە ناوچەی بەلەدە لە سەربازگەی بەکر.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزێکی 15ھەزار کەسی لەگەڵ لیوا نەزیر گۆران بوو، بەڵام ھەموویان رایان کردووە و لە ئێستادا تەنھا 25کەسی لەگەڵ ماوە ئەوانیش کوردن.
بڵند ئیبراھیم




