٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف: ژیانی 500عومەرەکاری کورد لە مەترسیدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 500عومرەکاری کورد کە لە فڕۆکەخانەی مووسڵەوە سەفەریان کردووە ئێستا بەھۆی خراپیی رەوشی ئەمنی و داخرانی فڕۆکەخانەی مووسڵ و ڕاوەستانی سەفەری عومرە لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانییەوە ناتوانن لە سعوودیەوە بگەڕێنەوە فڕۆکەخانەکانی ھەرێم.

 

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: وەزارەتی گوازتنەوەی عێراق پێی ڕاگەیاندوون، کەوا ئەو عومرەکارە کوردانە دەبێ سبەی شەو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بگەڕێنەوە، ئەوەش وا دەکات ژیانی ئەو عومرەکارانە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ھەرێم لە مەترسیدا بێت.

نەقشبەندی زیاتر گوتی: بۆیە داوا لە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دەکەم لە وەزارەتی ناوخۆ و پەرلەمان ڕەچاوی لایەنی مرۆیی ئەم عومرەکارە کوردانە بکەن و ھەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ تا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار