٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو خاڵانەی پەرلەمان دەیانخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دانیشتنى  یەکشەمەى داهاتوودا پەرلەمانى کوردستان تاوتۆوى بارى ئەمنیى ناوچە  کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و خستنەڕوو و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات. 

بەپێى زانیارییەکانىKDP.info بەرنامەى کارى دانیشتنى یەکشەممەى پەرلەمان ئەم خاڵانەى خوارەوەش لەخۆ دەگرێت:

- خستنەڕوو و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساى (درێژکردنەوەى یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر) لەگەڵ راپۆرتى  هاوبەشى لیژنە پەیوەندیدارەکانى پەرلەمانى کوردستان بەپێى ماددەى (72، 74، 75) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان.

 - بڕیاردان لەسەر وازهێنان و دانانى ئەندامانى لیژنە هەمیشەییەکانى پەرلەمانى کوردستان بەپێى ماددەى (44) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.

 ـ پێکهێنانى (3) لیژنەى هەمیشەیى نوێى پەرلەمان بەپێى ماددەى (39) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان. 

 ـ پێکهێنانى لیژنەیەکى کاتى بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان، بەپێى ماددەى (47) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان و لەسەر داواى ژمارەی یاسایى ئەندامانى پەرلەمان.

 - قبووڵکردنى داواکاریى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتار (نوورى حەمەعەلى) لە فراکسیونى زەرد بەپێى ماددەى (33، 35) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار