٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ پێشمەرگە شەھید بوون.. داعش بۆسەی بۆ دانابوون

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-تایبەت بەKDP.info-  لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانی شەوی رابردووی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە زوممار، سێ پێشمەرگە شەھید بوون و ژمارەیەک چەکداری داعشیش کوژران و بریندار بوون.

بەپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار، سەڵاح میرانی بە kdp.info راگەیاند: شەوی رابردوو لە نزیک گوندی عوێناتی سەر بەناحیەی زوممار ھێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە و تەقەیان لێ کرا، لە ئاکامدا سێ پێشمەرگە شەھید بوون، دواتر بۆسەدانەرەکان لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە ھێرشیان کرایە سەر و شکستیان پی ھێنان.

دەربارەی ئەو زیانەی کە داعش دراوە، سەڵاح میرانی گوتی: ژماریەک چەکداری داعش کوژراون و بریندار بوون، چونکە شەوی رابردوو لە گوندی ئاوگەنی پەرستیاریان بۆ گوندی عەوێنە بردووە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانیان."

 بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ناوچەیە، لەئێستادا کۆنترۆڵی ناوچەکە لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.

میرانی زیاتر گوتی، ئەمڕۆیش ھێزێکی پێشمەرگە لە زاخۆوە گەیشتە ناوچەی زوممار و لەئێستادا لە ئامادەباشیدان و چەکدارانی داعشیش ڕایانکردووە.

ئەو پێشمەرگانەی کە شەھید بوون، رائید جەمیل شلی، ملازم ئاراز خورکی و بەرقی ئەحمەد-ن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار