٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕووسیا، ئەورووپا و ئەمەریکایش نەوتی کوردستان دەکڕن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەی بازرگانی ڕایدەگەیەنن کە، ڕووزنەفتی ڕووسیایی بواری نەوت، ئەو نەوتەی کوردستانی کڕیوە کە هەناردەی بازارەکانی جیهانی کردبوو، ئەویش داویەتی بە پاڵاوتەیەکی ئاڵمانیایی کە گەورەکۆمپانیای بی بی نەفتی بەریتانیا شەریکیەتی و بەمەیش هەڕەشەکانی بەغدا بۆ ئەو کڕیارانەی نەوتی کوردستان کاریگەییان نەما.

ئەگەرچی ڕووزنەفت و بی بی نەفت نەیانویستووە لێدوان لەبارەی کڕینی نەوتی کوردستانەوە بدەن کە بۆ پاڵاوتەی ڕوور ئۆیڵی ئەڵمانیاییە، بەڵام زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز جەخت لە دروستیی هەواڵەکە دەکاتەوە.

ڕووزنەفت کە لەبن دەستی حکوومەتی ڕووسیادایە، وەها پرۆژەیەکی گەورەی لە عێراقدا نییە، بەڵام بی بی نەفت کە یەکێک لە گەورەوەبەرهێنەکانە، پڕۆژەی کێڵگەی زەبەلاحی نەوتی ڕمێڵەی بەدەستەوەیە.

لە دەرەوەی بازاڕەکانی ئەورووپایش هەریەک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیسرایل کڕیاری نەوتی هەناردەکراوی کوردستانن. ڕۆیتەرز وا دەڵێت.

فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە بەغدا و کوردستان هەریەکە و لە سنووری خۆیەوە بەرەنگاری داعش دەبنەوە، کە ئەم هەفتەیە دەستیان بەسەر مووسڵ کە دووەم گەورەترین پارێزگای عێراقە داگرتووە و هەروەها پارێزگای سەڵاحەددینیشیان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

چەکدارە توندڕۆکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، دوێنێ چوارشەممە، پاش دەستبەسەرداگرتنی گەورەترین پاڵاوتەیان لە عێراقدا کە بێجییە داخست.

هەواڵی پەیوەندیدار