٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنوون پێشمەرگە داعشی ڕاماڵی، تل وەرد وەرگیرایەوە و لە قەرەتەپەیش جووڵە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- لە قەرەتەپە جووڵە لە لایەن داعش و پیشمەرگەوە هەیە و تل وەردی کەرکووکیش وەرگیرایەوە و لە سنوونی دەڤەری شنگالیش پێشمەرگە داعشی ڕاماڵی.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بۆ kdp.info ئاشکرای کرد کە، چەکدارانی داعش لە قەرەتەپە نزیک بوونەتەوە و ھێزی پێشمەرگەیش جووڵەی کردووە بۆ ناو قەرەتەپە بۆ پاراستنی خەڵکی ئەو شارۆچکەیە.

لای خۆشیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک بۆkdp.info گوتی: لە ناوچەی تل وەردی لە رۆژئاوای کەرکووک دوای ئەوەی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆل کرا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕێکی سوک روویدا و توانرا دووبارە دەستی بەسەردا بگیرێتەوە و چەکدارانی داعش بەرەو قەزای حەویجە گەڕانەوە.

لە لایەکی دیکەیشەوە، فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک، لیوا عەبدولڕەحمان کەورینی، بە kdp.info راگەیاند:  لە پێشنیوەڕۆوە شەڕ لەنێوان ئێمە و چەکدارانی داعشدا لە ناوچەی سنوون بەردەوام بوو، بەڵام ئەمشەو توانیمان ھێرش بکەینە سەریان و شکستیان ھێنا و بەرەو سنووری سووریا ھەڵاتن و لەئێستادا ناوچەکامان لە تیرۆریستان پاک کردووەتەوە.

عەبدولڕەحمان کەورینی گوتیشی: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا نزیکەی 10چەکداری داعش کوژراون و سێ پێشمەرگەی ئێمەیش بە سووکی بریندار بوون.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار