لە دواهێڵی بەرگریی نێوان پێشمەرگە و داعشدا شەڕ بەردەوامە

هەولێر- KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك، لیوا عەبدولڕەحمان كەورینی، باسی ڕووبەڕووبونەوەیان لە گەڵ داعش دەكات لە ناحیەی سنووسـی سەر بە قەزای شنگال و دەڵێت، "هێشتایش شەڕ بەردەوامی هەیە و هێزی پێشمەرگەیش ورەبەرز و بێزیانە."
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لیوا عەبدولڕەحمان كەورینی، لە ناحیەی سنووس و لە بەرەكانی شەڕەوە بۆ KDP.infرایگەیاند: "لە سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆوە شەڕ بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەیش بێزیانە و ئێمەیش لە دواخاڵی بەرگریی خۆمانین و نیازی پێشڕەوی زیاترمان نییە و بە دڵ و گیان و ورەی بەرزی كوردانەوە لە سەنگەری بەرگرین بۆ خاك و هاووڵاتیانی كوردستان.
كەورینی باس لە ئامادەبوونی هێزێكی زۆری پێشمەرگەی زۆر و زیانەکانی چەكدارانی داعش دەكات و دەڵێت، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگەی زۆر ئامادەیە و لەو شەڕەشدا چەكدارەكانی داعش زەرەری گیانیی و ماڵییان هەیە، بەڵام بەو هۆیەوەی کە هیشتا شەڕ درێژەی هەیە، زانیاریی دەروستیان لەبەردەستدا نییە.
شیاوی باسە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەو هێزەی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە.




